سیسته‌می باجی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌موو ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ی هه‌یه‌تی، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا داهاتێكی زۆر ده‌خاته گیرفانی حكوومه‌ته‌وه، به‌ڵام حكوومه‌ت به سه‌قه‌تی جێبه‌جێی ده‌كات و خۆی باجی سیسته‌مه ناله‌باری باجه‌كه‌ی ده‌دات.
راسته له هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا سیسته‌می باج به ته‌واوی پێڕه‌و ناكرێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا باج له‌سه‌ر موڵك و كاڵا و زۆربه‌ی چالاكییه بازرگانییه‌كان دانراوه، كه ساڵانه ده‌ستێنرێت و بڕه‌كه‌شی ئه‌گه‌ر كۆ بكرێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهات له هه‌رێمی كوردستاندا.
باج و رسوومات له هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێله‌وه بگره تا ده‌گاته كڕین و فرۆشتنی زه‌وی و خانوو و دووكان و هه‌ر جۆره چالاكییه‌كی تری بازرگانی پێڕه‌و ده‌كرێت. بۆ نموونه هه‌ر كه‌سێك له كوردستان خانووی زیاده‌ی هه‌بێت، ئه‌وا به‌گوێره‌ی یاسا ده‌بێت ساڵانه باجێك بداته حكوومه‌ت، حیسابی ئه‌وه بۆ خانووه زیاده‌كه ده‌كرێت كه به‌كرێ درابێت و ساڵانه به رێژه‌ی دیاریكراو باجی لێ ده‌ستێنرێت.
مه‌جید ئه‌حمه‌د كه پارێزه‌رێكی شاره‌زای بواری باجه بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد، بڕی ئه‌و باجه‌ی ساڵانه له‌سه‌ر خانووبه‌ره دانراوه، به‌مه‌رجێك كه‌سه‌كه خۆی سوودی لێ وه‌رنه‌گرێت، بریتییه له ٩%ی بڕی كرێی مانگانه‌ی خانووه‌كه ئه‌گه‌ر به‌كرێ درابێت و ئه‌گه‌ریش به كرێ نه‌درابێت، ئه‌وا خه‌مڵاندنی بۆ ده‌كرێت.
به‌گوته‌ی ئه‌و پارێزه‌ره، ئه‌گه‌ر خانوویه‌ك به كرێ درابێت، ئه‌وا پێویسته ساڵانه ٩%ی كۆی گشتیی هه‌موو كرێكان به حكوومه‌ت بدرێت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر خانووه‌كه مانگانه به هه‌زار دۆلار به‌كرێ درابێت، ئه‌وا كرێی ساڵێكی ده‌كاته ١٢ هه‌زار دۆلار و له‌و بڕه پاره‌یه‌ش ئه‌گه‌ر رێژه‌ی ٩% حیساب بكرێت، ئه‌وا بڕی باجه‌كه ده‌كاته هه‌زار و ٨٠ دۆلار.
مه‌جید ئه‌حمه‌د روونی كرده‌وه كه مه‌رج نییه له كۆتای ساڵه‌كه حكوومه‌ت باجه‌كه له خاوه‌ن موڵك بستێنێت، به‌ڵكو كاتێك خانووه‌كه كڕین و فرۆشتنی پێ ده‌كرێت، ئه‌وا لیژنه‌ی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باج خه‌مڵاندنی گشتی بۆ هه‌موو ئه‌و باجه ده‌كات كه چه‌ندان ساڵه خاوه‌ن مڵك نه‌یداوه و ده‌بێت به یه‌كجار پاره‌كه‌ی بداته حكوومه‌ت.
ئه‌و ده‌ڵێت "هیچ كاتێك حكوومه‌ت باجی راسته‌قینه‌ی له خه‌ڵك نه‌ستاندووه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار، یه‌كه‌م حكوومه‌ت سیسته‌مێكی سه‌قه‌تی باجی هه‌یه و له چوارچێوه‌ی خه‌مڵاندن ئیشه‌كه راده‌په‌ڕێنێت، دووه‌م هه‌ندێك جار گه‌نده‌ڵی له‌و كاره‌دا ده‌كرێت و له‌وانه‌یه فه‌رمانبه‌ری پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ خاوه‌ن موڵكه‌كه رێك بكه‌وێت و بڕێكی كه‌می باج ده‌ستنیشان بكرێت. سێیه‌میش ئه‌وه‌یه هیچ چاودێرییه‌ك نییه تا لێپێچینه‌وه‌ی ورد بكات له كاتێكدا به ئاشكرا دیاره ئه‌و باجه‌ی له خاوه‌ن موڵك وه‌رگیراوه، باجی راسته‌قینه نییه و زۆرینه‌ی ئه‌و باجانه‌ی وه‌رده‌گیرێن، ناگه‌نه نیوه‌ی ئه‌و باجه‌ش كه ده‌بێت بیده‌نه حكوومه‌ت."
خانوو هه‌یه بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ به هه‌زار دۆلار به كرێ دراوه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی فرۆشراوه، خاوه‌نه‌كه‌ی دوو هه‌زار دۆلاریشی نه‌داوه‌ته حكوومه‌ت له‌كاتێكدا ده‌بوو ١٠ هه‌زار و ٨٠٠ دۆلار بداته حكوومه‌ت.
ئه‌مه مشتێكه له خه‌لواری ئه‌و ژماره زۆره خانووه‌ی له كوردستان به كرێ دراون یان به زیاده هێشتراونه‌ته‌وه. جگه‌له‌مه باج بۆ زه‌وی و دووكان و شوێنه بازرگانییه‌كانیش هه‌یه و هاوشێوه‌ی خانوو، له هه‌مووی ئه‌وانه‌ش باجی راسته‌قینه له خه‌ڵك وه‌رناگیرێت. پارێزه‌ره‌كه گوتی گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له كۆكردنه‌وه‌ی باجدا ده‌كرێت و كه‌سیش نییه لێپێچینه‌وه له‌و دۆخه بكات.
ئه‌گه‌ر سیسته‌می تۆكمه‌ی باج هه‌بێت، به بۆچوونی دكتۆر عه‌بدوڵا پشده‌ری پسپۆڕی ئابووری، حكوومه‌ت ده‌توانێت كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دارایی له كۆڵ خۆی بكاته‌وه، به‌ڵام سیسته‌می باجی كوردستان له‌لایه‌ك له‌رووی سیاسه‌تی باج و له لایه‌كی تره‌وه له رووی جێبه‌جێكردن كێشه‌ی گه‌وره هه‌یه.
له سیاسه‌تی باجدا ده‌بێت ره‌چاوی هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت كه له كوردستان نه‌كراوه، جگه‌له‌مه راسته سیاسه‌تی پاڵپشتی به‌خشینی باج هه‌یه له هه‌ندێك بواری وه‌به‌رهێنان، به‌ڵام له كوردستان به خراپی سیاسه‌ته‌كه ره‌چاو كراوه. پشده‌ری ده‌ڵێت، "ئارایشگه‌رێكی لبنانی كه له هه‌ولێر دووكانێكی داناوه و داهاتێكی زۆر ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، هی ئه‌وه نییه باجێكی كه‌می لێ بستێنرێت یان له باج ببه‌خشرێت."
له رووی جێبه‌جێكردنیشدا ئه‌و پسپۆڕه پێی وایه حكوومه‌ت ته‌نانه‌ت یاساكه‌ی خۆی جێبه‌جێ ناكات و ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌مڵاندن بۆ بڕی باجی خانووبه‌ره ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ی شتێكی پێ نه‌دات یان رێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێر نه‌بێت، ناكرێت له‌خۆوه بڕێكی زۆر كه‌می باج له‌سه‌ر خاوه‌ن موڵكه‌كه بنووسرێت.
"وشه" زۆری هه‌وڵ دا بۆچوونی دكتۆر كه‌مال ته‌یب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی باج وه‌ربگرێت، به‌ڵام وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی دابوو وه‌ڵام بداته‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر به‌خۆیدا بچێته‌وه و لانی كه‌م یاساكانی خۆی به رێكی جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا ده‌توانێت به‌شێك له باری خه‌رجییه‌كانی خۆی سووك بكات.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كانی كۆچی كوردستان له كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شوێنه بازرگانی و موڵكییه‌كان نرخ له كرێچییه‌كه وه‌رده‌گرن، كرێچیش له‌به‌ر رازیكردنی دڵی خاوه‌ن موڵك نرخێكی كه‌م به فه‌رمانبه‌ره‌كان ده‌ده‌ن و ئه‌وانیش هیچ به‌دواداچوونێك ناكه‌ن بۆ بینینی گرێبه‌ستی نێوان خاوه‌ن موڵك و كرێچی، بۆیه پرۆسه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن موڵك و به زیانی حكوومه‌ت ته‌واو ده‌بێت و فه‌رمانبه‌ره‌كانیش هه‌یانه دیاری له خاوه‌ن موڵك وه‌رده‌گرێت.
له كاتێكدا ده‌كرێ فه‌رمانگه‌ی باج خۆی بڕی باجه‌كه دیاری بكات، به وه‌رگرتنی وێنه‌یه‌كی گرێبه‌ستی به‌كرێدانه‌كه كه له نووسینگه‌كانی خانووبه‌ره و ئاسایش و هه‌ردوو لای كرێچی و خاوه‌ن موڵك هه‌یه.
*
دكتۆر عه‌بدوڵا پشده‌ری پسپۆڕی ئابووری: سیسته‌می باجی كوردستان له‌لایه‌ك له‌رووی سیاسه‌تی باج و له لایه‌كی تره‌وه له رووی جێبه‌جێكردن، كێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه.
*
پارێزه‌رێك: له‌وانه‌یه فه‌رمانبه‌ری پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ خاوه‌ن موڵكه‌كه رێك بكه‌وێت و بڕێكی كه‌می باج ده‌ستنیشان بكات.
*
به‌گوێره‌ی یاسا، خانوویه‌ك كه به هه‌زار دۆلار به‌كرێ دراوه، ده‌بێت خاوه‌نه‌كه‌ی ساڵانه هه‌زار و ٨٠ دۆلار به حكوومه‌ت بدات.