چیرۆكی گرتنی باندە لەشفرۆشەكانی قەڵادزێ‌

:: PM:05:27:27/06/2019 ‌
لە دەڤەری ڕاپەڕین باندێك كە كاری لەشفرۆشیان دەكرد لەلایەن پۆلیسی ئەو سنوورەوە گیران و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێ كردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 27ی حوزەیران، رائید شۆڕش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە "وشە"ی ڕاگەیاند، لەسەر داوای سكاڵای هاووڵاتییان لە پشدەر لەسەر ماڵێك كە كاری لەشفرۆشی دەكەن، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر چوینە ماڵەكە و باندەكەمان گرت.

زیاتر گوتی، ناو و ناسنامە و ژمارەی ئەو باندە ئاشكرا ناكەین، بەهۆی ئەوەی كە ژمارەیەك كەسی تریش ماون كە ئەو كارە دەكەن، لە هەوڵداین كە ئەوانیش بگیرێن، چونكە ئاشكراكرنی ئەو زانیاریانە زیان بە پلانەكانمان دەگەیەنێت.

چیرۆكی گرتنی ئەو باندە بەو جۆرەیە: هەموویان لەماڵێكدا كاری لەشفرۆشیان كردووە و لەلایەن چەند كەسێكی نزیك لە ماڵەكە سكاڵایان لەسەر تۆمار كراوە.

ئەو باندە خێزانی نەبوون، بەڵكو هەریەكێكیان خەڵكی شوێن و ناوچەیەك بوون، لە دەیان كەسی جیاواز پێكهاتوون و ئەو خانووەیان بە كرێ گرتبوو كە كاری لەشفرۆشیان تێدا دەكرد.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" تەمەنی ئەو كەسانە لە سەروو 18 ساڵەوەن و وەك گوتەبێژی پۆلیسی سنوورەكە ئاماژەی بۆ كرد، ئێستە لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دا دەستی پێ كردووە.

وشە/ ئاریان محەمەد



وشە - سه‌رخێڵ هاشم