ئاپی كۆمه‌ڵایه‌تی سناپ چات له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیای هه‌ڵبژاردن تا بنكه‌ی سه‌ره‌كیی چالاكی و كاره‌كانی له‌وێدا ئه‌نجام بدرێ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی خاوه‌نی ئه‌م ئاپه كۆمه‌ڵایه‌تییه پشتی به به‌هێزی دیواری ئاسایشی ته‌كنۆلۆجیای به‌ریتانیا به‌ست و متمانه‌ی ته‌واوی پێ كرد، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له‌نده‌ن به پایته‌ختی ته‌مومژ داده‌نرێ دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كێتیی ئه‌وروپا جیا ده‌بێته‌وه.
ڕۆژانه له ڕێی سناپ چاته‌وه 150 ملیۆن كه‌س نامه‌ی ڕاسته‌وخۆ له سه‌رتاسه‌ری دنیا ده‌گۆڕنه‌وه، خاوه‌ن و به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م ئاپه‌ش بڕیاری دا بۆ گه‌شه‌پێكردنی زیاتر و كۆكردنه‌وه‌ی زیاتری خه‌ڵك له ده‌وری سناپ چات بنكه‌ی سه‌ره‌كیی خۆی له له‌نده‌ن جێگیر بكات.
سناپ چات له هه‌ریه‌ك له ئێرله‌ندا و لۆكسامبۆرگ دوور كه‌وته‌وه، هه‌رچه‌نده باج له‌و وڵاتانه كه‌م بوو، به‌ڵام ئه‌و به دوای شوێنێكی ته‌واو ئارام‌دا ده‌گه‌ڕێت.
"رۆیته‌رز" له كۆمپانیای سناپه‌وه گواستییه‌وه، چالاكییه به‌هێزه‌كان و داهێنان له به‌ریتانیا وا ده‌كات، ببێته شوێنێكی زۆر باش بۆ بونیادنانی چالاكییه جیهانییه‌كانی.
كلیر فالۆتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گرووپی سناپ له به‌ریتانیا گوتی، باوه‌ڕمان به چالاكی داهێنه‌رانه له به‌ریتانیا هه‌یه، گرنگترین كارمه‌نده‌كانمان له به‌ریتانیان و زیاتر له 10 ملیۆن كه‌سیش ڕۆژانه له به‌ریتانیا سناپ چات به‌كار ده‌هێنن، بۆیه ئه‌و به‌هره‌مه‌ندانه‌ی له‌و بواره هه‌ن و له وڵاتدان ئێمه‌ش ده‌رفه‌تی كاریان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین تا كاره‌كانمان داهێنان و پێشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینن.