كۆمپانیایه‌كی رووسی، هه‌ستاوه به دروستكردنی ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندرۆڤه‌ر كه خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ده‌گمه‌ن و سه‌رنجڕاكێشه و پێویستی به رێگه نییه.
كۆمپانیا رووسییه‌كه ناوی "رووساك"ه و به هاوكاری زانایانی زانكۆی نیجنی نۆڤگۆرد ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دروست كردووه، ئۆتۆمبێله‌كه‌ش هه‌شت تایه‌ی هه‌یه و ده‌توانێت به‌و شوێنانه‌شدا رێ بكات كه رێگه‌یان تێدا نییه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئۆتۆمبێله‌كه به سه‌ركه‌وتوویی تاقی كراوه‌ته‌وه و ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه ده‌توانێت تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆی به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو په‌راوه بكات.
كۆمپانیاكه ئاماده‌یی خۆی نیشان داوه له‌وه‌ی كه ده‌توانێت ژماره‌ی پێویست له‌و ئۆتۆمبێله بۆ فرۆشتن به‌رهه‌م بهێنێت و ئه‌گه‌ریش ئه‌وه بكات، ئه‌وا پێشبینی ده‌كرێت زۆرترینی كڕیارانی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی رووساك، ئه‌و كه‌سانه بن كه له بواری ده‌رهێنانی نه‌وت و گاز ئیش ده‌كه‌ن.