به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م و سبه‌ی پێنجشه‌می شاره‌كانی باشووری كوردستانی ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌رێمی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌بێ له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 15 و نزمترین پله‌ش سێ پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی پێنجشه‌م هه‌رێمی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌مێنێته‌وه و له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له دهۆكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ له هه‌ندێ شوێن بۆ نیچمه هه‌ور ده‌گۆڕێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 15 پله و نزمترین پله‌ش دوو پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.