بلیارد، وه‌ك یه‌كێك له وه‌رزش و یارییه به‌چێژه‌كان، خولیای زۆر كه‌سه، به‌ڵام ته‌نیا ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی خه‌ڵك ده‌توانن تێیدا به‌هره و لێهاتوویی خۆیان بسه‌لمێنن.
ئه‌وه‌ی له‌م گرته ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، به یه‌كێك له هه‌ره سهنجڕاكێشترین لێدانه‌كانی بلیارد هه‌ژمار ده‌كرێت كه تێیدا ته‌نیا یه‌ك لێدانی تۆپه‌كه، بۆ ماوه‌ی دوو خولهك به‌رده‌وام ده‌بێت و چه‌ندان لێدانی تر دروست ده‌كات.
گرته ڤیدیۆكه بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشانی ژماره‌یه‌كی زۆری به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌مه‌ش دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی یوتیوب.