هه‌واڵێكی خۆش بۆ كه‌چه‌ڵه‌كان

ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ده‌ركه‌وتووه‌ پیاوانی كه‌چه‌ڵ كه‌سانی پێگه‌یشتوون له‌ ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و زیره‌كترینن له‌ ڕووی فێربوون و باوه‌ڕه‌وه‌، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ قژیان هه‌یه‌ و تووشی كه‌چه‌ڵی نه‌بوون.

به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌، له‌گه‌ڵ به‌ ته‌مه‌نداچوون و گه‌یشتن به‌ ته‌مه‌نی سه‌رووی 35 ساڵییه‌وه‌، 45%ی پیاوان تووشی وه‌رینی قژ به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌بن، ئه‌وانه‌شی له‌ ته‌مه‌نی 60 ساڵیدان به‌ ڕێژه‌ی 65% تووشی هه‌ڵوه‌رینی قژ و كه‌چه‌ڵبوون ده‌بنه‌وه‌.

زۆرجار ئه‌م  كه‌چه‌ڵی و قژ وه‌رینه‌ بۆماوه‌یییه‌ و پێوه‌سته‌ به‌ جیناتی مرۆڤه‌وه‌، توێژه‌ران له‌ زانكۆی "باری" له‌ ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجام دا له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی به‌رده‌وامی كه‌چه‌ڵبوون و گه‌شه‌كردنی.

دكتۆر فرانك موسكاریلا كه‌ سه‌رپه‌رشتی توێژینه‌وه‌كه‌ی كردووه‌ و ده‌ڵێ، گه‌شه‌كردنی كه‌چه‌ڵبوون له‌ ڕه‌گه‌زی نێردا گوزارشت له‌ ئارامبوون و هه‌ست نه‌كردن به‌ مه‌ترسی ده‌روونییه‌. به‌ڵام تا ئێسته‌ نهێنییه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌ستمان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پیاومان و به‌سه‌ر چوار خشته‌ دابه‌ش كرد.

هه‌ریه‌ك له‌ خشته‌كان چاودێری سه‌رنجڕاكێشانی جه‌سته‌یی و دوژمنكاری و ئارامی و تێگه‌شتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و باوه‌ڕ و زیره‌كی و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ وردی له‌و ڕووانه‌وه‌ له‌ پیاوه‌كانیان ده‌كۆڵییه‌وه‌.

له‌ ئه‌نجامی چاودێرییه‌كاندا ده‌ركه‌وت، ئه‌و پیاوانه‌ی قژیان ته‌واوه‌ و زۆره‌، كه‌مترین نمره‌ی پێگه‌یشتووی كۆمه‌ڵایه‌تییان تۆمار كردووه‌، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌چه‌ڵه‌كان كه‌ زۆرترین نمره‌یان به‌ده‌ست هێناوه‌.

ئه‌و پزیشكه‌ ده‌ڵێ، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و پۆلێنكارییه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ كه‌چه‌ڵه‌كان له‌ ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ زۆر باشتر ئه‌دای خۆیان له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له‌ ڕووی زیره‌كی و متمانه‌ به‌خۆبوونه‌وه‌ش زۆر زیاتر نمره‌یان له‌و كه‌سانه‌ به‌ده‌ست هێناوه‌ كه‌ سه‌ریان به‌ ته‌واوی به‌قژ داپۆشراوه‌.

هاوكات توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه‌، كه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی له‌ ته‌مه‌نی زوودا تووشی كه‌چه‌ڵی ده‌بن، ئه‌وا به‌ ڕێژه‌ی 45% له‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌.

پڕۆفیسۆر جۆناسان رایت له‌ زانكۆی واشنتن له‌ شاری "سیاتل" گوتی، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شی پێشه‌وه‌ی سه‌ریان كه‌چه‌ڵ بووه‌ یان هێڵی قژیان به‌ ته‌واوی تووشی وه‌رین هاتووه‌، ئه‌وا زۆر كه‌متر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ زۆر كه‌متره‌.

سه‌رچاوه‌/ العربیه‌


وشە - باز ئه‌حمه‌د


AM:10:32:11/01/2017




ئه‌م بابه‌ته 18670 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌