توێژه‌ران هۆشداری به پیاوان ده‌ده‌ن له زۆر خواردنی گۆشتی سوور و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و پیاوانه‌ی به ڕێژه‌یه‌كی زۆر گۆشتی سوور ده‌خۆن، تووشی هه‌وكردن له گه‌ده و گرێكانی ریخۆڵه ئه‌ستووره دروست ده‌بن و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی گه‌وره‌یان بۆ دروست ده‌كات.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی هارڤارد له بۆستنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌راورد كراوه له نێوان دوو گرووپ كه یه‌كێكیان زۆرترین ڕێژه‌ی گۆشتی سووریا‌ن خواردووه و ئه‌وانه‌ی تریش كه‌مترین، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ی زۆرتر گۆشتی سوور ده‌خۆن، به ڕێژه‌ی 58% ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به هه‌وكردن له گه‌ده و گرێكانی ریخۆڵه ئه‌ستووره زیاتره.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا 46 هه‌زار پیاوی ئه‌مه‌ریكی خرانه ژێر لێكۆڵینه‌وه و له ساڵی 1986ه‌وه هه‌ر چوار ساڵ جارێك به وردی چاودێرییان ده‌كرێت، له‌و ژماره‌یه‌دا 764 كه‌سیان تووشی هه‌وكردنی گرێكانی ڕیخۆڵه بوون، واته به ڕێژه‌ی 1.6%.
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و پیاوانه‌ی زۆرترین ڕێژه‌ی گۆشتی سوور ده‌خۆن، ئه‌وانه‌ن كه زۆترین جگه‌ره ده‌كێشن و هاوكات جموجۆڵی وه‌رزشییان هه‌یه و كه‌مترین دژه هه‌وكردن و ئازارشكێن ده‌خۆن.
توێژه‌ران دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ئه‌نجامه، به وردی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی هۆكاره‌كه‌ی كرد و گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه زۆر خواردنی گۆشتی سوور له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه، ده‌بێته هۆی تێكدانی هاوسه‌نگی به‌كتریا له نێو گه‌ده‌دا.