ئاماژەیەكی مەترسیداری سڕبوونی دەست

:: PM:05:43:30/06/2019 ‌

نیشانەكانی بەرزی پەستانی خوێن زۆرن لە سەرئێشە و كێشە لە بینین كە پێویستە مرۆڤ ئاگەداریان بێت و ئەگەر لێی دەركەوت پێویستە فەرامۆشیان نەكات و سەردانی پزیشكی شارەزا بكات، سڕبوونی دەست نیشانەیەكی تری بەرزی پەستانی خوێنە، وەك رۆژنامەی "ئیكسپرێس"ی بەریتانی باسی دەكات. 

هەستكردن بە سڕبوونی دەست رەنگە مانای ئەوە بێت ئەو كەسە ئامادەیە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێن، رۆژنامەكە دەڵێت، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن وەك نەخۆشی دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و نۆرەی دڵ و سەكتەی مێشك و نەخۆشییەكانی گورچیلە.

بەپێی ماڵپەڕەكە دەكرێت بەرزی پەستانی خوێنی كۆنترۆڵ نەكراو تا ئەو خاڵە بەرز ببێتەوە كە كێشەكانی لەش سەر هەڵ بدات، بۆیە ئاشكراكردنی زووی نەخۆشییەكە زۆر گرنگە، لەپاڵ سڕبوونی دەستەكان، مێروولەكردنی لایەكی دەموچاو و هەستكردن بە لاوازی بە گشتی و سەختی لە قسەكردن و تێگەیشتنی قسەكردن لە نیشانەكانی ئاگەدار كەرەوەی بەرزی پەستانی خوێنن. 

بەرزی پەستانی خوێن كە بە "بكوژی بێدەنگ"، ناو دەبرێت، رەنگە بەهۆی سیستەمی خۆراكی ناتەندروست یان زیادبوونی كێش و وەرزش و جووڵە نەكردنەوە بێت، جیا لە زۆر خواردنی سوێری، ئەگەر ئەو نەخۆشییە بێ چارەسەری بمێنێتەوە تووشی نەخۆشی مەترسیدارت دەكات وەك رەقبوونی خۆَنبەركان و كۆبوونەوەی كۆڵیسرۆڵ و گیرانیان و گیرانی دڵ و دڵە نۆرە و جەڵتە و سەكتەی مێشك.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل