كۆلیژى ته‌كنیكى كارگێڕیى هه‌ولێر هۆشدارى ده‌داته خوێندكارانى خوێندنى ئێواران ئه‌گه‌ر تا 15ى ئه‌م مانگه ده‌ست به‌ده‌وام نه‌كه‌ن، ئه‌وه مافی خوێندنیان له‌و كۆلیژه نامێنێت و یه‌كێك له‌و قوتابییانه‌ی ناویان له لیستی یهدهگدایه ده‌خرێنه شوێنه‌كانیان.
به‌پێى ڕاگهیهنراوێكى راگرایه‌تى كۆلیژى ته‌كنیكى كارگێڕیى هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م وێنه‌یه‌كى بۆ "وشه" نێردراوه هاتووه، كۆلیژى ته‌كنیكى كارگێڕیى هه‌ولێر ئاگه‌دارى ئه‌و كاندیدانه ده‌كاته‌وه كه له 15ى ئه‌م مانگه ده‌ست به ده‌وامى خۆیان بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕێوشوێنی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر و یه‌ده‌گێك ده‌خرێته شوێنه‌كانیان.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، تا ئێسته كاندیدانى خوێندنى ئێواران له به‌شه‌كانى (ته‌كنیكى كارگێڕى و ته‌كنیكى ژمێریارى و ته‌كنیكى میدیا) رێكاره‌كانیان بۆ ده‌وامكردن ته‌واو نه‌كردووه، بۆیه پێویسته له‌و هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و ڕێككارانه ته‌واو بكه‌ن و ڕۆژى 15-1-2017 دوا مۆڵه‌ت ده‌بێت.
چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ناوى ئه‌و خوێندكارانه‌ى راگه‌یاند كه فۆرمیان پێشكه‌شى خوێندنى ئێواران كردبوو، به‌ڵام به‌پێى ئه‌و ڕاگهیهنراوهى كۆلیژى ته‌كنیكى كارگێڕیى هه‌ولێر، پێ ده‌چێت تا ئێسته به‌شێك له‌و خوێندكارانه ڕێكاره‌كانى خوێندنیان ته‌واو نه‌كردبێ.