بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه، بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشانی ژماره‌یه‌كی زۆری به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه تێیدا وا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و كچه‌ی له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت سێ قاچی هه‌بێت.
ژماره‌یه‌ك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له كۆمێنته‌كانیان بۆچوونیان وابوو كه ئه‌و كچه هه‌ر به‌ڕاستی سێ قاچی هه‌یه، به‌ڵام به‌شێكی تریان باوه‌ڕیان وابوو كه به رێگه‌ی به‌رنامه پێشكه‌وتووه‌كانی فۆتۆشۆپ و ده‌ستكاركردنی وێنه، فێڵیك له وێنه‌كه‌دا دروست كراوه كه به‌و شێوه‌یه ده‌ربكه‌وێت.
به‌ڵام راستیی بابه‌ته‌كه هیچ كام له‌و دوو بۆچوونه نییه، به‌ڵكو راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كچه به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی پێی بزانێت و مه‌به‌ستی بێت، گۆزه‌كه‌ی ده‌ستی به شێوه‌یه‌ك له ته‌نیشت خۆی داناوه، وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ش هه‌ر چۆكیه‌تی و به‌م شێوه‌یه‌ش بینه‌ر وا هه‌ست بكات كچه‌كه سێ چۆكی هه‌یه، حاڵه‌ته‌كه زیاتر بۆ ره‌نگی گۆزه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ره‌نگكێكی نزیكه له جلی كچه‌كه و لێكچوونی زۆری له‌گه‌ڵ قاچی كچه‌كه به هۆوه دروست بووه.