كاپتنێكی فڕۆكه‌وانیی سعوودی، ڕه‌تی ده‌كاته‌وه هۆی نه‌فڕینی فڕۆكه به ئاسمانی مه‌ككه‌دا، فاكته‌ری موگناتیسی یان نه‌بوونی هه‌وا بێت له ئاسمانی ئه‌و شاره‌دا.
حه‌سه‌ن غامدی، كاپتنی بواری فڕۆكه‌وانی و تایبه‌تمه‌ند له‌و كاره، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا باسی هۆیه‌كانی نه‌فڕینی فڕۆكه به ئاسمانی مه‌ككه‌دا ده‌كات و ڕه‌تی ده‌كاته‌وه هۆكاره‌كه وابه‌سته‌ی بواری (موگناتیسی) بێ كه فڕۆكه نه‌توانێ له ئاسمانی ئه‌و شاره‌دا بفڕێت، یان به هۆی نه‌بوونی هه‌واوه بێ له ناوچه‌كانی سه‌رووی حه‌ڕه‌می مه‌ككه.
ئه‌و كاپتنه‌ی بواری فڕۆكه‌وانی پێی وایه هۆی قه‌ده‌غه‌ی فڕین به ئاسمانی مه‌ككه‌دا، بۆ دوو خاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌میان حه‌ڕه‌می مه‌ككه تایبه‌تمه‌نده به مسوڵمانان و پێی وایه، ناكرێ كه‌سانی تری سه‌ر به‌ئاینی جیاواز به‌سه‌ر پشتی فڕۆكه‌وه به‌سه‌ر ئاسمانی شوێنێكدا بڕۆن كه لێیان حه‌رام كراوه، هۆیه‌كی تریش ئه‌وه‌یه كه مه‌ككه ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه، بۆیه ماوه‌ی دووری نێوانیان له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌ی هه‌ڵفڕیو كه‌م ده‌بێت، ئه‌وه‌یش ده‌بێته هۆی بێزاركردن و دروستكردنی غه‌ڵبه‌غه‌ڵب بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌ریت و ئه‌رك و ڕێوشوێنه ئاینییه‌كان له‌و شوێنه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.