به‌یانیی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان، پیلانێكی هێرشكردنی داعشیان پووچه‌ڵ كرده‌وه و ته‌واوی تیرۆریستانیش خاپوور كران و كه‌سیان لێ نه‌مایه‌وه.
كه‌مال كه‌ركووكی به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری كه تیرۆریستانی داعش له نزیك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ڕۆژئاوای كه‌ركووك، خه‌ریكی خۆ ئاماده‌كردنن بۆ هێرشێكی تۆكمه بۆ سه‌رمان، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی ورد، هێزه هاوپه‌یمانه‌كانمان ئاگه‌دار كرده‌وه و بڕیار بوو سه‌عات هه‌شت بۆ نۆی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بۆردومانیان كرد، بۆیه ئێمه شوێنه‌كانی خۆمان له به‌ره‌به‌یانی زوودا جێ هێشت، چونكه كه‌متر له دوو كیلۆمه‌تر نێوان ئێمه و ئه‌و تیرۆریستانه بوو.
زیاتر گوتی: به پشتبه‌ستن به‌و زانیارییه هه‌واڵگرییانه‌ی ئێمه به هێزه هاوپه‌یمانییه‌كانمان دابوو، سه‌عات 9:00ی ڕێك، بۆردومان كران و به ته‌واوی خاپوور كران.
به‌پێی ئه‌و پیلانه‌ی داعش گێڕابووی، ویستبوویان له ڕێگه‌ی شۆفڵ و ئۆتۆمبێلی تره‌وه كه هه‌مووی بۆمبڕێژكراو بوون، له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و تیرۆریستانه هێرشێكی تۆكمه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه بكه‌ن، وه‌ك به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووك ئاماژه‌ی پێ دا.
سه‌رۆكی پێشتری په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی دژ به داعش ده‌كرێ، سه‌رپه‌رشتیی میحوه‌رێكی پێشمه‌رگه ده‌كات، له‌باره‌ی ورده‌كاریی زیانی تیرۆریستان گوتی: هێشتا داتا و زانیاریی وردمان نییه، به‌ڵام باوه‌ڕ ناكه‌م كه‌سی تێدا ده‌رچووبێت، چونكه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان زۆر به توندی بۆردومانی كردوون، ته‌نانه‌ت پارچه‌ی ئه‌و كوژراوانه به‌سه‌ر دار و به‌ردوودا كه‌وتووه.