له شارۆكه‌ی سه‌یدسادق سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، كه‌مپینێكی بۆیاخكردنی پێڵاو به به‌شداری ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ناوچه‌كه ڕاگه‌یه‌نرا.
ئه‌و كه‌مپینه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ده‌ست كراوه به چالاكییه‌كانی، ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی ناسراوی شارۆكه‌ی سه‌ید سادق به‌شدارییان تێدا كردووه، بریتییه له بۆیاخكردنی پێڵاوی خه‌ڵك به بڕه‌پاره‌یه‌كی زیاتر له نرخی ئاسایی خۆی، ته‌واوی پاره‌كه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ده‌ڕوات.
له‌و كه‌مپینه‌دا، له پاڵ قایمقامی شارۆكه‌ی سه‌یدسادق، خانمان و هونه‌رمه‌ندان و مامۆستایان و كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی شار به‌شدارییان تێدا كردووه.
له كه‌مپینه‌كه‌دا، هه‌ر كه‌س ده‌یه‌وێ پێڵاو بۆیاخ بكات، له هه‌زار دینار تا زیاتر به‌پێی ئه‌وه‌نده‌ی له توانایدایه، پاره ده‌به‌خشێ.
نه‌خۆشخانه‌ی هیوا، تایبه‌ته به چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه كه له‌پاڵ كلینیكی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی مه‌مك و سه‌نته‌ری ژیانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر به تیشك، توانیویه‌تی شاری سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه بناسێنێت و به‌شداری گرنگ بكات له پرۆسه‌ی گێڕانه‌وه‌ی هیوا بۆ توشبووانی شێرپه‌نجه، له مانگی ئابی 2007 دا له‌سه‌ر پێشنیاری چه‌ند دڵسۆزێكی كه‌رتی ته‌ندروستی، بیرۆكه‌ی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه هاته ئاراوه.
نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له شێوه‌ی سه‌نته‌رێكی مامناوه‌ندی 40 ته‌ختیدا كرایه‌وه، ئه‌زموونی پزیشكه‌كانی به به‌راورد به نه‌خۆشخانه‌كانی تری عێراق زیاتر بوو، به‌تایبه‌ت كه چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه خوێندنی بۆردی زانستی هیماتۆلۆجی و ئۆنكۆلۆجی و تاقیگه كرابووه‌وه، پزیشكانی پسپۆڕ به‌زوویی توانییان جێگه‌ده‌ستی خۆیان له نه‌خۆشخانه‌ی هیوادا ده‌ربخه‌ن، ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كان له‌گه‌ڵ ناوبانگی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا زیادی ده‌كرد، به‌تایبه‌ت كه تا ئێسته‌ش ته‌واوی چاره‌سه‌ره‌كان بێ به‌رامبه‌ره و كه‌مترین خه‌رجی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی نه‌خۆش.