گه‌نجێكی شارۆكه‌ی زاخۆ بۆ یه‌كه‌م جار له هه‌رێمی كوردستان بڕوانامه‌ی باڵوێزی ئاشتی و نیازپاكی زانكۆیه‌كی میسری وه‌رگرت.
كوڤان عیسمه‌ت عه‌بدوله‌تیف هه‌ڵگری بڕوانه‌مه‌ی باڵوێزی ئاشتی بۆ "وشه" گوتی، "سوپاس بۆ خوا وه‌ك یه‌كه‌مین گه‌نجی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریم له زانكوی عه‌ره‌بی له وڵاتی میسر كرد و بڕوانامه‌ی باڵوێزی ئاشتی زانكۆكه له دنیام به‌ده‌ست هێنا و توانیم به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاڵای كوردستان له‌و زانكۆیه به‌رز بكه‌مه‌وه."
ئه‌و گوتی، ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌وڵ ده‌دات مافی ئه‌ندامێتی له باڵوێزی ئاشتی له دنیا وه‌ربگرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندان چالاكی جۆراوجۆری ئه‌نجام داوه. به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش ده‌توانێت له ده‌رگه‌ی وڵاتانی دنیا بدات و كێشه‌كانی كورد بگه‌یه‌نێت.
به سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌لبه‌نا سه‌رۆكی بازنه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا له دادگای نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د ئه‌لئه‌لیفی راوێژكاری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونی به‌رایی میسر و زانای به‌رده‌وامی میسر له تاوانه‌كانی ئه‌نته‌رنێت و پاراستنی زانیاری له ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د ئه‌لقازی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی عورفی له وڵاتی میسر و ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د ئه‌لغافلی سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ره‌واد بۆ دادوه‌ری نه‌ته‌وه له كوردستان و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی تر، پرۆسه‌ی دیاریكردنی باڵوێزانی ئاشتی له دنیا دوێنێ 10 كانوونی دووه‌می 2017 له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر به‌ڕێوه چوو و گه‌نجه‌كه‌ی زاخۆ له ریزبه‌ندی 162 هات له‌سه‌ر ئاستی دنیا بۆ هه‌ڵگرتنی باڵوێزی ئاشتی.
ئه‌و گوتی وه‌ك نیشته‌جێبوون هه‌ر له هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام بۆ داكۆكیكردن له ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری له هه‌موو دنیا كار ده‌كات به تایبه‌تی بۆ گه‌لانی چه‌وساوه و مافخوراو.
كوڤان عیسمه‌ت له ساڵی 1988 له شارۆكه‌ی زاخۆ له دایك بووه و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی یاسا و سیاسییه له پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
زاخۆ /نه‌وزاد هلوری