سوپای ئه‌مه‌ریكا له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا 103 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانیی نوێی به‌ناوی مینیاتۆر تاقی كرده‌وه و بریاره له‌مساڵدا ئه‌و فڕۆكانه به فه‌رمی بخرێنه خزمه‌ت هێزی ئاسمانی ئه‌و سوپایه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر، ئاژانسی BBC ئاشكرای كردووه، سوپای ئه‌مه‌ریكا به مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه 103 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا تاقی كرده‌وه، ئه‌و فڕۆكه نوێیه به مه‌به‌ستی سیخوڕی به‌كار دێت.
فڕۆكه‌ی مینیاتۆر له‌لایه‌ن زانكۆی ئه‌ندازیاری "ئێم ئای تی" دروست كراوه و پانایی باڵه‌كانی 30 سانتیمه‌تره و به شێوه‌ی ئۆتۆماتیكی كار ده‌كه‌ن و سوود له سیسته‌مێكی هاوبه‌ش ده‌بینن. له تاقیكردنهوهكهیشدا 103 فڕۆكه به‌یه‌كه‌وه له فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی فڕێ دراونه‌ته خوار.
ڤیلیان رۆپه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی تواناسازیی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا روونی ده‌كاته‌وه، هه‌ماهه‌نگی ئه‌و فڕۆكانه به جۆرێك نییه كه هه‌ر كامه‌یان داتای تایبه‌تیان بۆ كرابێت، كۆی فڕۆكه‌كان به‌شێوه‌ی ئۆركانی كرداری به‌كۆمه‌ڵیان هه‌یه و له یه‌ك سیسته‌می هاوبه‌ش بۆ بڕیاردان سوود وه‌رده‌گرن، واتا رێك به شێوه‌ی پۆلێك زه‌رگه‌ته له ئاسماندا خۆیان له‌گه‌ڵ یه‌ك ههماههند ده‌كه‌ن.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، ئه‌و فڕۆكانه به ئاسانی خۆیان له شه‌پۆلی راداره‌كان ده‌دزنه‌وه و هه‌ریه‌كه‌یان له ئاسمان خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر رێك ده‌خات. ئه‌و پۆله فڕۆكه‌یه به‌بێ فڕۆكه‌وان ده‌چنه ئاسمان و هیچ ناوه‌ندێك نییه كۆنتڕۆڵیان بكات، به‌ڵكو له‌ناوخۆیاندا سیسته‌مێكی ناوه‌ندی هاوبه‌ش هه‌یه، به‌وپه‌ڕی هه‌ماهه‌نگی فڕۆكه‌كان له پۆله‌كه ده‌رده‌چن و دواتر تێكه‌ڵاوی پۆله‌كه ده‌بنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كامیان ئه‌ركه‌كه‌یان له هی ئه‌ویتر بچێت.