كۆمپانیای "ئاتاریانا" ئاشكرای كرد، كه ژماره‌یه‌كی زۆر ئامێری نوێی ئه‌لیكترۆنی بۆ ئه‌نجامدانی پاككردنه‌وه به‌رهه‌م هێناوه و له پێشانگه‌ی لاس ڤێگاس بۆ ئه‌لیكترۆنیی به‌كاربردن له‌مساڵدا سه‌رجه‌میان ده‌خاته ڕوو و گرنگترینیشیان پێشاندانی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه بۆ لابردنی تۆز و خۆڵ له نێو ماڵه‌كانتاندا.
هاوكات ئه‌و كۆمپانیایه ئامێرێكی تری هه‌ڵمژینی ئاره‌قكردنه‌وه‌ی داهێناوه كه به شه‌حن كار ده‌كات و ده‌خرێته نێو پێڵاوه‌كانتان بۆ نه‌هێشتنی ئاره‌قكردن و ڕێگری له بۆنی ناخۆشی پێیه‌كانتان ده‌كات.
پاككه‌ره‌وه‌ی فڕیوی سیحری ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌یه كه ده‌توانێ به ته‌واوی ژووره‌كانی نێو ماڵه‌كه‌تاندا بگه‌ڕێت و هاوشێوه‌ی گسكێكی كاره‌بایی ماڵه‌كانتان پاك بكاته‌وه.
رۆژنامه‌ی "لانی بادیرسۆن" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و په‌ڕۆیه‌ی به دیوێكی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه لكێنراوه به ژماره‌یه‌ك ئایۆنات بارگاوی كراوه و سه‌رجه‌م تۆز و خۆڵ و پیسییه‌كانی نێو ماڵه‌كه‌نتان هه‌ڵده‌گرێته‌وه.
نه‌هێشتنی ئاره‌قكردنه‌وه، كۆمپانیای ئاتاریانا له به‌رهه‌مێكی تردا نه‌هێشتنی ئاره‌قكردنه‌وه‌ی نێو پێڵاوه‌كانی داهێنا كه به‌خێرایییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌كتریا و بۆنی ناخۆش و ئاره‌قی پێیه‌كانتان له نێو پێڵاودا له‌ناو ده‌بات.
تۆماس تۆك نوێنه‌ری ئه‌و كۆمپانیایه ده‌ڵێ، ته‌كنیكی ئۆزۆن بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆس و به‌كتریاكان له‌و ئامێره‌دا به‌كار هێنراوه و غازی ئۆزۆن توانایه‌كی یه‌كجار سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان.