له شارۆكه‌ى كه‌لار به‌ركارهێنان و بازرگانیكردن به ماده‌ى هۆشبه‌ر له ته‌شه‌نه‌كردندایه، ئه‌وه‌ش به‌پێى ئامارێك ده‌رده‌كه‌وێت كه ئاسایشى شارۆكه‌ى كه‌لار بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئامارێكی ئاسایشی شارۆكه‌ی كه‌لار كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م وێنه‌یه‌كى بۆ "وشه" نێردراوه، له ساڵی ٢٠١٦دا له سنووری شارۆكه‌ی كه‌لار ٣٠ كه‌س به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه گیراون.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئاسایشى شارۆكه‌ى كه‌لار، ئه‌و 30 كه‌سه به‌پێی ماده یاسایییه‌كانى تایبه‌ت به تاوانى ماده‌ى هۆشبه‌ر گیراون و شه‌ش تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركووك - گه‌رمیانه‌وه سزا دراون و ٢٤ له‌و تۆمه‌تبارانه‌ش له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
به‌پێى یاسا كارپێكراوه‌كانى كوردستان له دادگاكان‌دا، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كار دێنن، دادگا به سێ ساڵ گرتن و بڕی ١٠٠ هه‌زار دینار غه‌رامه سزا ده‌درێن و ئه‌وانه‌یشى بازرگانى به‌ماده‌كانه‌وه ده‌كه‌ن، سزاى گرتن له پێنج ساڵ تا 15 گرتن ده‌كرێن.