گۆرانبێژ و ڕاپهڕى كورد حه‌كیم ئهڕتێش له ئێسته‌دا كارى بۆ ئه‌لبوومێكى نوێی گۆرانى كردووه و به‌م زووانه له ئاستێكى جیهانى بڵاوى ده‌كاته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه ناوبراو به"وشه"ى راگه‌یاند: "ده‌رفه‌ت" ناوى نوێترین ئه‌لبوومی گۆرانیمه كه پێك هاتووه له شه‌ش تراك به‌شێوه‌ى راپ، به‌م زووانه له ئاستێكى جیهانى بڵاو ده‌بێته‌وه، ئێسته به‌شێكى زۆر له كاره‌كانى ته‌واو بووه، دواى ته‌واوبوونى له 38 فرۆشگه‌ى موزیكى جیهانى بڵاو ده‌بێته‌وه وه‌ك ئاى تیونس و گۆگڵ پله‌ى و ئه‌مازۆن و سپۆتیفاى و شه‌زام و تایداڵ و هتد.
هه‌روه‌ها گوتی، له شارۆكه‌ى سۆران له ستۆدیۆى پێنووس كارى تۆماركردنى بۆ كراوه، پلانم نییه بۆ كلیپكردنیان چونكه سه‌رقاڵى كاركردنم بۆ كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌مى نوێی تر .
دوا به‌رهه‌مى گۆرانیبێژى ناوبراو به‌رهه‌مێكه به‌ناوى "شێواو" كه به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ زانیار كه ڕاپخوێنێكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه كارى بۆ كردووه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانى
كلیك لێره بكه بۆ گوێگرتن له ئه‌لبوومه‌كه