خانمه ئه‌كته‌ری مه‌كسیكی به ره‌سه‌ن لبنانی سه‌لما حایك، له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، وێنه‌یه‌كی خۆی به‌بێ میكیاج بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشانی هه‌وادارانی.
ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره كه ئێسته له ته‌مه‌نی 51 ساڵیدایه، وێنه بێ میكیاجه‌كه‌ی بووه‌ته مایه‌ی سه‌رسامكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه و له كۆمێنته‌كانیاندا وێنه‌كه‌یان به ته‌حه‌دا و سه‌لماندنی جوانییه‌كه‌ی ناو بردووه.
له‌و وێنه‌یه‌دا كه سه‌لما بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا رووخساری ده‌ركه‌وتووه و كاریگه‌ری هیچ میكیاج و جوانكارییه‌كی پێوه نابینرێت، ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌شی كه وێنه‌كه‌ی تێدا داناوه، زیاتر له دوو ملیۆن و 500 هه‌زار فۆڵه‌وه‌ری هه‌یه.
سه‌لما حایك، له دایكبووی ساڵی 1966ی وڵاتی مه‌كسیكه و به ره‌سه‌ن لبنانییه، له 2009 هاوسه‌رگیری كردووه، یه‌ك منداڵی هه‌یه، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایییه.