بانكی جیهانیی له دوایین هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ گه‌شه‌ی ئابووریی وڵاتانی دنیا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه رووسیا له ساڵی ٢٠١٧ رێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی ده‌گاته ١.٥%.
هاوكات پێشبینی گه‌شه‌ی ئابووریی ئه‌و وڵاته له ساڵانی داهاتووشی كردووه و نووسیویه‌تی رێژه‌ی گه‌شه له ساڵی ٢٠١٨‌دا ده‌گاته ١.٧% و له ساڵی ٢٠١٩ به‌ره‌و ١.٨% به‌رز ده‌بێته‌وه.
سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌وروپا و رۆژئاوا به‌سه‌ر رووسیا له چه‌ند ساڵی رابردوودا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا وای كردووه ئابووریی رووسیا پاشه‌كشه بكات و ته‌نانه‌ت بگاته سفر.
به گوته‌ی بانكه‌كه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه نرخی نه‌وت هێشتا نزمه، پێشبینی ده‌كرێت گه‌شه‌ی ئابووریی رووسیا هاوشێوه‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی وڵاته‌كه له نێوان ساڵانی ١٩٩٥ تا ٢٠٠٥ بێت.
هه‌ڵبه‌ت باس له‌وه‌ش كراوه كه نزمبوونی نرخی نه‌وت مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست له‌وانه‌ش ئازه‌ربایجان، كازاخستان، توركمانستان و ئۆزبه‌كستان.
هه‌روه‌ها پێشبینی بۆ گه‌شه‌ی ئابووریی دنیایشی كردووه و ده‌ڵێت گه‌شه‌ی ئابووریی دنیا له ساڵی ٢٠١٧ده‌گاته ٢.٧% وله ساڵی ٢٠١٨ ده‌گاته ٢.٩%.