ژماره‌ی بازرگانان به ماده‌ی هۆشبه‌ر له سلێمانی، ساڵ به ساڵ ڕووی له زیادبوونه، ساڵی 2016 زیاتر له دوو هێنده‌ی ساڵی پێش خۆی زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك دروست ده‌كات. توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌ڵێ: له هه‌ر شوێنێك ماده‌ی هۆشبه‌ر زۆر بێت، ڕێی بۆ خۆش كراوه.
ساڵ به ساڵ ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ر له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕوو له فراوانبوون ده‌كات، له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا ته‌شه‌نه‌ی كردووه و خه‌ریكه له كۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چێت، به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ماده هۆشبه‌ره‌كانی ئاسایشی سلێمانیش بێت، ته‌نانه‌ت ژماره‌ی گیراوه‌كانیش ساڵ به ساڵ به ڕێژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار به‌رز ده‌بێته‌وه.
به ڕێژه‌ی 100% زیادی كردووه
هه‌فته‌ى پێشوو، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، جه‌لال ئه‌مین به‌گ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ماده هۆشبه‌ره‌كانی ئاسایشی سلێمانی ڕای گه‌یاند، ته‌نیا له ساڵی 2016دا، 310 كه‌س به تاوانی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه گیراون، 61 كه‌سیان مه‌حكووم كراون كه 10 دانه‌یان ڕه‌گه‌زی مێ بوون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ساڵی 2015 ژماره‌ی گیراوان به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر، نه‌گه‌یشتووه‌ته 150 كه‌س، واته له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا، به ڕێژه‌ی سه‌رووی 100% ئه‌و بازرگانییه ڕووی له زیادبوون كردووه.
ئه‌م ئامارانه‌ی ئاسایشی سلێمانی، ته‌نیا باس له‌وانه ده‌كات كه گیراون، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌ر له ساڵی 2016دا نزیكه‌ی 40 ملیۆن حه‌بی تراماڵ و نزیكه‌ی یه‌ك تۆن ماده‌ی هۆشبه‌ری شیشه (كریستاڵ) ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
ئاماره جیهانییه‌كان
به‌پێی ڕاپۆرتی ماده‌ی هۆشبه‌ر له دنیا، بۆ ساڵی 2016 كه به‌رنامه‌ی جیهانیی نه‌هێشتنی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌ی كردووه، نزیكی 250 ملیۆن كه‌س ماده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كار هێناوه كه ده‌كاته نزیكه‌ی 5%ی كۆی دانیشتوانی دنیا. له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ڕێژه‌كه‌ی ڕووی له زیادبوونه. ئه‌گه‌رچی ئاماره فه‌رمییه‌كان هه‌رگیز ڕێژه‌ی ته‌واو بڵاو ناكه‌نه‌وه، به‌ڵام له ئێران كه به وڵاتێكی سه‌ره‌كیی به‌رهه‌مهێنی ئه‌و مادانه هه‌ژمار ده‌كرێ، ڕاپۆرته فه‌رمییه‌كان باس 15% ده‌كه‌ن، واته ئه‌گه‌ر ته‌نیا ئه‌وه‌ش بێت، سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئاماری جیهانییه. نزیكیی ئه‌و وڵاته‌ش له هه‌رێمی كوردستاندا، هۆكارێكی سه‌ره‌كیی بڵاوبوونه‌وه‌یه‌تی. له‌ناو وڵات عه‌ره‌بییه‌كانیش، میسڕ به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو تێیدا ته‌شه‌نه‌ی كردووه.
زیاتر 90%ی ماده‌ی هۆشبه‌ری كوردستان له ئێرانه‌وه دێن
له لێدوانێكی پێشتردا، لیوا كه‌یوان به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌ڵاچۆكردنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌باره‌ی ئاماری شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2016 ڕای گه‌یاندبوو، 90%ی مادی هۆشبه‌ر هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، سه‌رچاوه‌كه‌ی ئێرانه، ئه‌وه‌ی تری له سنووری توركیاوه دێته ناوه‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌كی پێشتریش له خانه‌قین به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی نزیكیی ناوچه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ سنووری ئێران، دیارده‌ی فرۆشتن و به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانی ته‌نیوه.
چه‌ند میدیایه‌كی عێراقیش ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه له به‌سڕه و چه‌ند شوێنێكی عێراق، به شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئێرانه‌وه ده‌هێنرێت و له‌وێوه دابه‌شی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كرێ، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌یه كه خاڵه گومرگییه‌كان ئاسانكارییان بۆ ده‌كه‌ن.
نه‌خۆشخانه‌كانی ته‌نیوه و تۆمار ناكرێن
سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه له‌ناو پشكنینی خوێندا ده‌رده‌كه‌وێ كه‌سانێك ئالووده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بوون، ئه‌مه‌ش وای كردووه له‌ناو تیمی پزیشكیی وه‌ك دیارده‌یه‌ك ته‌ماشا ده‌كرێ.
لای خۆیه‌وه دكتۆر ئومێد عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن پۆلیس و هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن، لێره پشكنینیان بۆ ده‌كرێت، دوای پشكنیی خوێن بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر، ئه‌نجامه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ده‌كرێت، له‌باره‌ی ڕێژه‌ی ئه‌و ماده‌یه و تووشبوون ئه‌گه‌ر ده‌رچوو ماده‌ی هۆشبه‌ر له ناو خوێنیه‌تی، ڕه‌وانه‌ی پۆلیس ده‌كرێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ئه‌وان هیچ كه‌س تۆمار ناكه‌ن و گوتی: تووشبووه‌كان لای ئێمه تۆمار ناكرێن، به‌ڵكو دوای پشكنینه‌كه، ڕه‌وانه‌ی لای پۆلیس ده‌كرێنه‌وه و پزیشكی دادوه‌ری بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات ڕێژه‌ی ئه‌و ماده‌یه چه‌نده و دواتر بۆ لای كه‌سانی ده‌روونناس ڕه‌وانه ده‌كرێن.
لای خۆیه‌وه میران محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نه‌خۆشخانه‌مان هه‌یه بۆ حاڵه‌ته كتوپڕه‌كان كه دێنه نه‌خۆشخانه، ئه‌وانه‌ی گیرۆده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بوون، ڕه‌وانه‌ی ده‌كرێن و له‌وێ ڕاهێنانیان پێ ده‌كرێته‌وه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن. ئه‌وانه‌ی دێنه نه‌خۆشخانه و تووش بوون، داوای چاره‌سه‌ركردن ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن ئالووده به ماده‌ی هۆشبه‌ر بووین و چاره‌سه‌رمان بكه‌ن.
ڕێخۆشكه‌ری هه‌یه
دانا سه‌لام توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی زۆربوونی بڵاوكردنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر به "وشه"ی گوت: هۆكاره‌كانی تووشبوون و ئالووده‌بوون به ماده‌ی هۆشبه‌ر زۆرن، دیارترینیان بریتین له بێكاری و ده‌ستبه‌تاڵی گه‌نجان كه به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایییه‌وه زۆر بووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی خه‌ڵكه‌كه و ئاگه‌داربوونیان له مه‌ترسییه‌كانی زۆر لاوازه.
ئه‌و توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه هه‌بوونی ڕێخۆشكه‌ر و شوێنی گونجاو بۆ بڵاوبوونه‌وه، هۆكاری ته‌شه‌نه‌كردنێتی له هه‌ر شوێنێك، بۆیه ده‌بینی به ئاسانی ده‌ست ده‌كه‌وێ، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ بڵاوبوونه‌وه.
لایه‌كی تری هۆكاری به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه، بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ڕێی فیلم و جۆران ڕێكلامكردنه‌وه، ده‌چێته مێشكی كه‌سه‌كه تا تاقی بكاته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ چاودێرییه‌ك بۆ ئه‌و هۆكاره میدیایییانه بكرێ. دانا سه‌لام وای گوت.
له‌سه‌ر شه‌قام كڕیومه
به‌كارهێنه‌رێكی ماده‌ی هۆشبه‌ر له سلێمانی كه دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوو ساڵ بوو به‌كاری ده‌هێنا و له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌رییه‌وه وازی هێناوه، ده‌ڵێ: سه‌ره‌تا وه‌ك هه‌ر گه‌نجێك كه ده‌مه‌وێ شتی نوێ تاقی بكه‌مه‌وه، جگه‌ره‌یه‌كیان دامێ و كێشام، ئیتر ورده ورده كه‌وتمه ناوی و نه‌متوانی ده‌ستبه‌رداری ببم.
ئه‌و گه‌نجه به ناوی "م. م. ج" كه ناوه‌كه‌ی لای "وشه" پارێزراوه، ئاماژه به‌وه ده‌كات له ڕێی هه‌ندێ نیشانه‌وه، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌یزانی كێ ئه‌و كاره ده‌كات و ده‌چوو لێی وه‌رده‌گرت و هه‌گیز ترسی ئه‌وه‌شی نه‌بووه كه له‌پڕ بگیرێ، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ: بازرگانه بچووكه‌كانی سه‌ر شه‌قام به ئاسانی كۆنتڕۆڵ ناكرێن.
ئایا بووه به دیارده؟
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ماده هۆشبه‌ره‌كانی ئاسایشی سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، تا ئێسته به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا نه‌بووه‌ته دیارده، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێژه‌كه به‌و شێوه‌یه له زیادبووندا بێت، بێگومان له حاڵه‌ته‌وه ده‌بێته دیارده.
به‌پێی ئامارێكیش له شاری سلێمانی، ڕۆژانه حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌چنه نه‌خۆشخانه بۆ چاره‌سه‌ركردن و ڕاهێنانه‌وه به‌شێكیان واز هێنان له‌و ماده‌یه و به‌شێكیشی به ته‌واوی ئالووده ده‌بن. ڕۆژی واش هه‌یه 10 كه‌سی تووشبوو به ماده‌ی هۆشبه‌ر ئالووده به تلیاك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی به‌شی ڕاهێنان ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
هه‌ر كه‌سێك حوكم بدرێت به‌وه‌ی كه ماده‌ی هۆشبه‌ری به‌كار هێناوه و بازرگانی پێوه كردووه، له یه‌ك بۆ 15 ساڵ سزای گرتنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، ئه‌مه‌ش به‌پێی دۆسیه‌كه‌ی و جۆری تاوانه‌كه‌ی ده‌گۆڕێ.
سلێمانی- كوردۆ شابان و هۆشیار عه‌لی