ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه، پێنج ههزارییهكی كونكراو له بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان (بازاڕی دۆلاره‌كه) بڵاو بووه‌ته‌وه، له‌ناو هه‌ر سهفتهیهكدا، چه‌ند دانه‌یه‌كی تێ كراوه، پاره‌كه‌ش به ملیاران دیناره و له ڕێی بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش، له بانكه‌كانی مووسڵه‌وه ده‌رهێنراون و له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشرێن. ئاسایشی شاره‌كانیش بۆ سه‌رچاوه‌ی هاتنی ئه‌و پارانه ده‌گه‌ڕێن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه دووكانی هه‌یه له بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی هه‌ولێر و ویستی ناوی پارێزراو بێت، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و پێنج ههزارییانه، چوار كونیان تێدایه و پینه كراون، به‌ڵام كونهكان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ن به ئاسانی ده‌ناسرێنه‌وه، به ڕێژه‌یه‌كی زۆر بڵاو بوونه‌ته‌وه و ئێسته گه‌وره‌ترین كێشه‌ی بۆرسه دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌یه، چونكه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه قه‌ده‌غه كراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه یه‌ك ملیار له‌و پێنج هه‌زار دینارییانه، به 250 ملیۆن دینار فرۆشراون، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی پاره بكات، خراونه‌ته ناو سه‌فته‌ی تره‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی دووكانه‌كانی قورس كردووه، چونكه جاران به كیلۆ پاره‌كان ده‌كێشران، ئێسته ناچارن یه‌ك یه‌ك بیانژمێرن و پشكنینیان بۆ بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" هه‌ندێ دووكانی بازاڕی دۆلاره‌كه له هه‌لێر و سلێمانی، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه به گشتی مامه‌ڵه‌یان به پێنج هه‌زاری ڕاگرتووه، تا خۆیان له تێوه‌گلان له‌و تۆمه‌تانه بپارێزن.
پێنج ههزارییهكان، له لقی مووسڵی بانكی ناوه‌ندیی عێراق له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ده‌رهێنراون، هه‌موویان یه‌كی چوار كونی گه‌وره‌یان تێدایه، به‌سه‌ر بازاڕی دۆلاری شاره‌كانی عێراقدا بڵاو بوونه‌ته‌وه، بازاڕی دۆلاری هه‌رێمی كوردستانیشی به‌ركه‌وتووه، بۆیه ئاسایش له شاره‌كانی كوردستان داوا له دووكانداران ده‌كات مامه‌ڵه‌ی پێوه نه‌كه‌ن و زانیاریشیان پێ بده‌ن كه كێ هێناویه‌تی. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی بازاڕی دۆلاری هه‌ولێر وای گوت.
بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، "وشه" پێوه‌ندی به گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر كرد، هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر نه‌بوو، گوتی: ئاسایش سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و بابه‌تانه ده‌كات و پێوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه. "وشه" پێوه‌ندی به به‌رپرسی ئاسایشی بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی هه‌ولێر كرد، ئه‌ویش هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر نەدا، پاشان "وشه" پێوه‌ندی به به‌رپرسی هۆبه‌ی ئابووریی ئاسایشی هه‌ولێر كرد، گوتی: گوته‌بێژی ئاسایش وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه، كێشه‌ی مامه‌ڵه‌كردن به دراوی دڕا‌و له بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له شاره‌كانی كوردستان په‌ره‌ی سه‌ندووه و هه‌ر ته‌نیا بۆ دیناری دڕاوی عێراقی نییه، به‌ڵكو بۆ دۆلاریش به‌هه‌مان شێوه‌یه. به‌پێی زانیارییه‌كان، پاره دڕاوه‌كان ده‌برێنه كه‌ركووك و به‌غدا له‌وێ ده‌درێنه‌وه بانك و پاره‌ی تازه و نهدڕاوی له به‌رامبه‌ردا وه‌رده‌گرن به‌هه‌مان نرخ.
نیروان ئه‌ژی گوته‌بێژی ئاسایشی هه‌ولێر، دوای وه‌رگرتنی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، داوای كرد كه كاتێكی تر پێوه‌ندی پێوه بكرێ تا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته لێدوان بدات، به‌ڵام دواتر وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كانی نه‌دایه‌وه.
گرفتی دراوی دڕا‌و، له زۆربه‌ی وڵاتاندا هه‌یه و ناوه ناوه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی وڵاته‌كانه‌وه وه‌رده‌گیرێنه‌وه و به دراوی نوێ ده‌گۆڕدرێنه‌وه، ئه‌گه‌رچی بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌و بواره‌دا سسته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م پێنج ههزارییانهی كردووه به گرفت، خودی پاره‌كه نییه، به‌ڵكو مامه‌ڵه‌كردنی بازرگانییه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش.
سه‌ره‌تای دووه‌م قۆناغی داعش كه گرتنی دوو شاری گه‌وره بوو (ڕه‌قه‌ی سووریا و مووسڵی عێراق)، هه‌ندێك چاوه‌ڕێیان ده‌كرد كه بیره نه‌وتییه‌كانی له سنووری جوگرافیای ئه‌واندان بته‌قێننه‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، ته‌نانه‌ت گرنگترین كارمه‌نده‌كانیشیان كه ته‌كنیكی و پسپۆڕن، هێشته‌وه تا ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رده‌وام بێت و بیفرۆشن. خه‌ڵكێكیش تێوه‌گلان له بازرگانیكردن له‌گه‌ڵیان كه هه‌ندێكیان به‌رپرسی سه‌ربازیی عێراقی و سووری بوون، دواتر به ئاشكرابوونی ئه‌و هه‌وڵانه، ورده ورده ده‌ست به ڕێگرتنی سه‌رچاوه‌كانی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێكخراوه كرا.
تا پێش ده‌ستپێكردنی كرده‌وه‌گه‌لی ئازادكردنه‌وه‌ی پارێزگای مووسڵ، ڕۆژانه بایی یه‌ك ملیۆن دۆلار نه‌وت له داعش ده‌كڕا، زۆربه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ش ڕه‌وانه‌ی توركیا كراوه. ته‌نانه‌ت شاندێكی ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌تای هاتنی داعش له ساڵی 2014 هاته هه‌رێمی كوردستان و به فه‌رمی داوای له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه نه‌یه‌ڵن سنووره‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وتانه به‌كار بێت.
ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش جگه له نه‌وت، چه‌ندان جۆر بازرگانی تریشی ئه‌نجام داوه، ته‌نانه‌ت زۆر جۆر بازرگانی كه به‌پێی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش قه‌ده‌غه‌ن، وه‌ك بازرگانیكردن و كڕین و فرۆشتن به ئافره‌ته‌وه. ئه‌م جۆره بازرگانییه‌ش ته‌نیا سه‌ركرده‌كانی داعش ئه‌نجامیان داوه و نه‌یانهێشتووه چه‌كداره ئاسایییه‌كان پێی بزانن.
ئه‌گه‌ر ڕێگری به مامه‌ڵه به‌و دراوانه‌ی داعش نه‌كرێ، دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ڕێگه بازرگانییه‌كانی تریان لێ داخرا، ئه‌وا جارێكی تر له‌ڕووی ئابوورییه‌وه به‌هێز ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌یه كه هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌یانه‌وێ بنبڕی بكه‌ن.