دوێنێ سێشه‌م رێكه‌وتی 10ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر، چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو، وه‌ك گاڵته‌كردنێك به سیاسییه‌كانی وڵاته‌كه، هه‌ستان به گۆڕینی ناوی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی مه‌كسیك بۆ ئه‌نجوومه‌نی مشكان، له خزمه‌تگوزاریی نه‌خشه‌ی گووگڵ.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كاره‌كه‌یان كردووه، وشه‌ی "راتۆن"یان به‌كار هێناوه كه له زمانی ئیسپانیدا به واتای مشك دێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌سه‌كان خۆیان هاووڵاتیی مه‌كسیكن، چونكه زمانی فه‌رمیی وڵاتی مه‌كسیك ئیسپانییه.
له‌وباره‌یه‌وه كۆمپانیای گووگڵ رای گه‌یاندووه كه به زووترین كات هه‌وڵی گۆڕین و چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوه ده‌ده‌ن و چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه‌یان، خزمه‌تگوزاریی گووگڵ ماپ یه‌كێكه له‌و نه‌خشانه‌ی له دنیادا زۆرترین به‌كارهێنه‌ر سوودی لێ وه‌رده‌گرن.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌وه دووه‌م هێرشی هاوشێوه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌می رابردوودا ئه‌نجام بدرێت، هه‌ر وه‌ك له هه‌فته‌ی رابردوودا، میدیاكانی مه‌كسیك بڵاویان كرده‌وه كه ناوی باره‌گای سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و وڵاته له نه‌خشه‌ی گووگڵ گۆڕاوه و كراوه به "باره‌گای فه‌رمیی گه‌نده‌ڵی"، كه به هه‌مان شێوه كۆمپانیای گووگڵ هه‌ستا به چاككردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ش.