هۆڵه‌ندا ساڵێك پێش كاتی دیاریكراو توانی بگاته ئامانج له‌وه‌ی سه‌رجه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی وڵات ١٠٠% پشت به وزه‌ی با ببه‌ستن.
ئه‌و وڵاته بۆ دابینكردنی به‌شێكی تر له وزه‌ی وڵات له وڵاتانی دراوسێی، وزه‌ی پاك ده‌كرێت و هاوكات له وێستگه گازییه‌كانیش به‌شێكی تر له وزه‌كه‌ی دابین ده‌كات.
ساڵی ٢٠١٦ كۆمپانیای شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی هۆڵه‌ندا گرێبه‌ستێكی هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌لیكترۆنیكی "ئهنكو" واژوو كرد و توانی ٧٥% له پێداویستییه‌كانی خۆی به وزه دابین بكات.
به‌رنامه‌كه ئه‌وه‌بوو له ساڵی ٢٠١٨ سه‌رجه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی هۆڵه‌ندا پشت به وزه‌ی با ببسه‌تن، به‌ڵام ساڵێك زووتر ئه‌و ئامانجه به‌دی هات.
هۆڵه‌ندا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌یه به رووبه‌رێكی فراوان تۆرباینی تایبه‌ت به بای چه‌قاندووه و وزه‌ی پاك به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ساڵ به ساڵیش زیاتر له رابردوو په‌ره به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره وزه‌یه ده‌دات.
وزه‌ی به‌رهه‌مهاتوو له با یان ئاو و خۆر، جگه له‌وه‌ی كه ژینگه پیس ناكات، له هه‌مان كاتدا سه‌رچاوه‌كه‌ی سروشتییه و خه‌رجییه‌كی زۆریش هه‌ڵناگرێت.