ئه‌مڕۆ چوارشه‌م مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له هاوینه‌هه‌وارى پیرمام پێشوازى كرد له كێنتار سونۆرا وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن و شاندێكى یاوه‌رى.
شه‌وى ڕابردوو كێنتار سونۆرا وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كارووبارى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن له‌گه‌ڵ شاندێكى یاوه‌رى گه‌یشتنه هه‌رێمى كوردستان و به‌پێى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌شیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه و هه‌ر ئه‌مڕۆش كونسوڵخانه‌ى ژاپۆن له هه‌ولێر كرایه‌وه.
به‌پێى هه‌واڵێكى ماڵپه‌رى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له هاوینه‌هه‌وارى پیرمام له‌گه‌ڵ كێنتار سونۆرا وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن و شاندێكى یاوه‌رى كۆبۆوه.
به‌پێى هه‌واڵه‌كه، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستخۆشى و پیرۆزبایى كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى ژاپۆنى له‌هه‌ولێر ئاراسته‌ى وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن و شاندى یاوه‌رى كرد و كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌كه‌ى به هه‌نگاوێكى باش دانا بۆ بۆ فراوانكردنى پێوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ژاپۆن.
له‌به‌شێكى تر‌ى دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كرد به‌رامبه‌ر به چه‌كدارانى تیرۆرستى داعش و گوتى، پێشمه‌رگه توانى مه‌ترسیدارترین و دڕه‌نده‌ترین رێكخراوى تیرۆرستى و دوژمنى مرۆڤایه‌تى تێكبشكێنێت كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان.
ئاماژه‌ى داوه، پێویسته هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى هه‌مه‌لایه‌نه هه‌بێت بۆ له‌ناوبردنى تیرۆر و توندرۆیى، نه‌ك ته‌نیا له ڕووى سه‌ربازى به‌ڵكوو له هه‌موو ئاسته‌كاندا.
لاى خۆشیه‌وه وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى ده‌وێت پێوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان په‌ره‌پێبدات.
زیاتى گوتى، هاوكارى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن له ڕووى پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ته‌قه‌مه‌نییه‌كان و پاشماوه‌ى شه‌ڕ و په‌ره‌پێدانى ئابوورى و پیشه‌سازى و ته‌ندروستى.
له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو تائێسته چه‌ندین گه‌وره شاندى وڵاتان هاتوونه‌ته هه‌رێمى كوردستان بۆ دروست كردنى هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌پرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامداوه.