دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان پارتی دیموكراتیی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه كه چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی ئابووری خراوه‌ته به‌ر باس و بڕیاریان له‌سه‌ر كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌ش دا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوى كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك كراوه گرنگترین ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه، پێوه‌ندیی نێوان هه‌روولا: بۆ زیاتر پته‌وكردن و په‌ره‌پێدان و گونجاندنی پێوه‌ندییه‌كان به‌پێی ئه‌ركه‌كان و هه‌لومه‌رجی نوێ، به‌تایبه‌تی له بواری حوكمڕانی و په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كان و په‌یوه‌ندیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال و وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهاندا، كه له ئاست گۆڕانكارییه خێرا و زۆره‌كانی ئه‌م قۆناغه‌دا بێت و له به‌رژوه‌ندیی گه‌لی كوردستاندا بێت.
له‌به‌شێكى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه هاتوه، هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه و گرفته‌كانی هێزه سیاسییه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و ڕێزگرتن له سه‌روه‌ریی یاسا و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری یه‌كتر.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى یه‌كێتى و پارتى هاتوه، چۆنیه‌تیی چاره‌كردنی قه‌یرانی دارایی كه به‌رۆكی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتیی و مووچه‌خۆرانی به‌تایبه‌تی گرتووه، بۆیه هه‌ردوولا پاڵپشت و هاوكار بین بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای چاره‌كردن و ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌و بوارانه‌ی پێویستن كه ببێته مایه‌ی دابینكردنی بژێویی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و دابینكردنی مووچه بۆ مووچه‌خۆران و گرنگیدان به بواری نه‌وت و گاز و دابینكردنی شه‌فافیه‌تی زیاتر و پێویست.
هه‌روه‌ها دانانی ڕێوشوێنی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌پێش هه‌موویانه‌وه كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
یه‌كێتى و پارتى ڕێكه‌وتون له‌سه‌ر دانانی كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌ش كه نوێنه‌رایه‌تیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌خۆ بگرێت، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عیراق و هه‌ر لایه‌نێكی په‌یوه‌ندار بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی ناوچه‌كانی مادده‌ی140 له ئاینده‌یه‌كی دیاریكراودا، ئینجا ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان.
له‌كۆتایى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی بگه‌ینه ڕێككه‌وتنێك كه سه‌ره‌نجام بتوانین كۆی كێشه‌كان چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ دابنێین.