ئه‌ڤین عه‌بدوڵا كه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، چوار ساڵ ده‌بێ خه‌ریكی كاری هونه‌رییه و ئێسته به نیازه له درامایه‌كی نوێ‌دا به‌شداری بكات كه له سلێمانی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
سه‌ره‌تای كاركردنی ئه‌ڤین كاتێك بوو له كلیپی هونه‌رمه‌ند ده‌ریا شێرزاد به‌شداری كرد، دواتر هاته ناو دراما و ته‌نانه‌ت فیلمه كۆمیدییه‌كان.
وه‌ك خۆی بۆ "وشه" باسی ده‌كات، به‌نیازی به‌شداریكردنه له درامایه‌كی 150 ئه‌ڵقه‌یی له سلێمانی و پێی وایه كۆمیدیای لێ نایه و باشتره له درامای رژددا به‌شداری بكات.
ئه‌و ئه‌كته‌ره ده‌ڵێت هه‌موو رۆڵێك قبووڵ ناكات و چه‌ندان كلیپ و رۆڵیان پێ سپاردووه كه ماچی تێدا بووه، به‌ڵام ره‌تی كردووه‌ته‌وه.
ئه‌ڤین جگه له كاری هونه‌ری، له كۆمپانیایه‌ك كار ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه نه‌خۆش ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كات.
ئه‌و خاتوونه جارێك هاوسه‌رگیری كردووه و دواتر له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه، بۆیه ئێسته به ته‌نیا ده‌ژیت و حه‌زیش ده‌كات هاوسه‌ری داهاتووی هونه‌رمه‌ندێك بێت كه پاڵپشتی له كاره هونه‌رییه‌كانی بكات.
وشه/ ئه‌حمه‌د تاریق