ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌وه ده‌كات، كه ئێسته كۆشكی سپی به دوای بیانووێكی به‌هێزی یاسایی و ڕێككه‌تنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌گه‌ڕێ، تا ئه‌مه بكات به هۆكار و هێرش بكاته سه‌ر تاران.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، تره‌مپ ده‌سه‌ڵاتی به سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی داتای پێشێلكاری یاسایییه‌كانی تاران كۆ بكه‌نه‌وه و هه‌موو ئه‌و پێشێلكارییانه دووباره پێیدا بچنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێ دروست بكه‌ن و بیكه‌ن به هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران، له ته‌ك ئه‌مه‌یش دا هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دنیا به گشتی و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بهێننه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه تاران پابه‌ندی هیچ یاسا و ڕێسایه‌ك نه‌بووه و پێویسته ڕژێمی ئه‌و وڵاته بگۆڕێت.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، به گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی كه واشنتن دایڕشتووه، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئێران درێژه ناكێشێت و هیچ هێزێكی وشكایی به‌شداری له شه‌ڕه‌كه ناكات، به‌ڵكوو ته‌نیا هێزی ده‌ریایی و ئاسمانی ڕۆڵ ده‌بینن و به ته‌واوی هێزه‌وه و به چه‌كی پێشكه‌وتوو گورز له هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌وه‌شێنن و دواتریش ڕێ بۆ هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی كۆماری ئیسلامی و خه‌ڵكی ئێران به گشتی خۆش ده‌كه‌ن، تا ڕووبه‌ڕووی ڕژێمه‌كه ببنه‌وه و كۆتایی پێ بهێنن.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، دیموكراته‌كان و به‌شێك له كۆمارییه‌كان ده‌یانه‌وێ تره‌مپ و حكوومه‌ته‌كه‌ی دان به‌خۆیان دا بگرن و په‌له نه‌كه‌ن له ده‌ركردنی فه‌رمان و بڕیاری هێرش بۆ سه‌ر ئێران، چونكه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا تووشی شه‌ڕێكی درێژ خایه‌ن بێ و هێزی دهریایییهكهیشی گورزی له كه‌نداو به‌ر بكه‌وێت، به‌وهۆیه‌وه هه‌فته‌ی ڕابردوو به ڕه‌زامه‌ندی 60 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، پرۆژه یاسایه‌ك خرایه ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ناچار بكه‌ن، بۆ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ و فه‌رمان كردن به سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌ر وڵاتێك ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی پیران وه‌ربگرێت، نه‌ك ته‌نیا خۆی بڕیار بدات.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، كه ترسی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی، به‌هۆی ترس له توانا و هێزه فه‌رمییه‌كانی ئێران نییه، به‌ڵكوو زیاتر ئه‌وان ترسیان له هێزه بریكاره‌كانی تارانه له وڵاتانی ناوچه‌كه و له به‌شێك له‌و وڵاتانه‌ی كه هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان و هێز و پێگه و خه‌ڵكی زۆری ئه‌مه‌ریكایان لێ نیشته‌جێیه، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌یش ئه‌مه‌ریكا هۆشداری به باڵوێزخانه و كونسوڵخانه و هاووڵاتییان و سه‌ربازانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داوه، كه له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا بن و هیچ كات ڕێ نه‌ده‌ن ببنه ئامانجی هێزه بریكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی ڕابردوو ئێران به ته‌واوی ئاڵۆزی له كه‌نداو دروست كرد و وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا دووپاتی لێ ده‌كه‌نه‌وه، تاران به‌رپرسه له هێرش بۆ سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان و دواجاریش فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكای خسته‌خواره‌وه، هه‌رچه‌نده تره‌مپ فه‌رمانی وه‌ڵامدانه‌وه و هێرشی بۆ سه‌ر ئێران ده‌ركرد، به‌ڵام 10 خولهك به‌ر له جێبه‌جێكردنی په‌شیمان بووه‌وه، له‌باره‌ی هۆكاره‌كه‌یشی قسه و باس و لێكدانه‌وه‌ی زۆر كرا.
ڕۆژنامه‌كه به‌هێزترین هۆكار بۆ دواخستنی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر
ئێران، بۆ نه‌بوونی بیانووێكی یاسایی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، هۆكاری دواخستن و په‌شیمانبوونه‌وه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تارانیش هه‌ر بۆ ئه‌و خاڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه ئێسته تره‌مپ هه‌موو حكوومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكای ڕاسپاردووه، تا بیانوو و پێشێلكارییه یاساییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆ بكه‌نه‌وه و به‌كاری بهێنن، تا وڵاتان بهێننه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی پشتیوانی واشنتن بن، له هێرشكردنه سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران.
هه‌ر دوای په‌شیمانبوونه‌وه له هێرشه‌كه، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتنه باسكردنی كاره نایاساییه‌كانی ئێران و مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، كه كۆماری ئیسلامی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی تیرۆریستی قاعیده هه‌یه و پێویسته وڵاتان بێنه سه‌ر ئه‌و بڕوایه و پشتیوانی واشنتن بن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕژێمی ئێران بهێننه‌وه سه‌ر ڕێی ڕاست، یان ناچار بن گورزی لێ بوه‌شێنن.
هه‌رچه‌نده له ڕووه دیپلۆماسی و سیاسییه‌كه‌وه، ڕه‌نگه واشنتن بیانووی زۆری ده‌ست بكه‌وێ، بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام له ڕووه سه‌ربازییه‌كه‌وه به‌رپرسانی واشنتن نیگه‌رانن و گومانی زۆریان لا دروست بووه، ئه‌گه‌ر هێرشی سه‌ربازی بكه‌نه سه‌ر تاران، له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م بتوانن كۆتایی به جه‌نگه‌كه بهێنن، چونكه ئه‌وان له‌و بڕوایه‌ن هێرشه‌كه كاتێكی زۆری ده‌وێ و هاوكات زیانی زۆریش له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات.