هاوپه‌یمانه نوێكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له‌سه‌ر بنه‌مای گاز و نه‌وت و وزه دروستبوونه‌ته‌وه، به ته‌واوی توركیایان په‌راوێزخستووه و ده‌یانه‌وێ توركیا ئاوت بكه‌ن، له سه‌پاندنی هه‌ژموون و دانانی مه‌رج بۆ سه‌ر ئه‌وروپا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارتی ترانزێتی وزه‌ی ئه‌وروپای به ده‌سته‌وه‌یه و ده‌یانه‌وێ ڕێڕه‌وی ستراتیجی وزه بگوازنه‌وه و قوبڕس و ئیسرائیل ببن به شوێنگره‌وه‌ی توركیا.
هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی زۆره كه شاره‌زایان و لێكۆڵینه‌وه‌كان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه بڕێكی زۆری گازی سروشتی له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بوونی هه‌یه، به‌ڵام تا ئه‌م دواییه ده‌رهێنان و وه‌به‌رهێنان له‌و كێڵگانه‌ی گاز باس و خواسی لێ نه‌ده‌كرا، كه‌چی ئێسته له قوبڕس و ئیسرائیل و لبنان و میسڕ ده‌ست به وه‌به‌رهێنانی گازی سروشتی كراوه و ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری لێ دۆزراوه‌ته‌وه و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان خه‌ریكی وه‌به‌رهێنانی گازی سروشتین و دواتریش بۆڕی گازی سروشتی ئیسرائیل بۆ قوبڕس و بۆ یۆنان و دواتریش بۆ ئه‌وروپا دروست ده‌كرێ و به‌مشێوه‌یه توركیا به ته‌واوی له هاوكێشه‌كه ده‌خرێته ده‌ره‌وه.
ئه‌نكه‌ره به وردی هه‌ستی به‌و پلانه كردووه و ده‌یه‌وێ ڕێ له جێبه‌جێكردنی بگرێ، بۆیه له كۆماری باكوری قوبڕس كه به به‌شه توركییه‌كه‌ی دوورگه‌ی قوبڕس ناوده‌برێ، ده‌ستی به وه‌به‌رهێنان و ده‌رهێنانی گازی سروشتی كردووه و ڕێش نادات، كه‌شتی كۆمپانیاكانی وزه له قوبڕس نزیك ببنه‌وه و ده‌ست به وه‌به‌رهێنانی گازی سروشتی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رێ له‌و پلانه بگرێ، كه ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی نه‌خشاندوویانه و ده‌یانه‌وێ به ته‌واوی پێگه‌ی ستراتیجی توركیا لاواز بكه‌ن.
كۆماری باكوری قوبڕس كه توركه‌كان له‌و ناوچه‌یه نیشته‌جێن به ته‌واوی دژی كۆماری قوبڕسی یۆنانی وه‌ستاوه‌ته‌وه و مافی ده‌رهێنانی گازی سروشتی كه‌ناراوه‌كانی به توركیا داوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش كه‌شتییه‌كانی توركیا له ناوچه‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه و ده‌ستیان به گه‌ڕان و پشكنین بۆ گازی سروشتی كردووه.
ئێسته هه‌ر دوو كه‌شتی یاوز و فاتحی توركیا له ئاوه‌كانی باكوری قوبڕسن، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری قوبڕسی یۆنانی و وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا، به‌ڵام ئه‌نكه‌ره سووره له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی و گوێی به هه‌ڕه‌شه‌كان نه‌داوه، ئامانجی سه‌ره‌كیشی ده‌رهێنانی گازی سروشتی قوبڕس نییه، به‌ڵكوو تێكشكاندنی ئه‌و پیلانه‌یه كه بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی توركیا گرتوویانه‌ته‌به‌ر.
له شوبات/فێبرایه‌ری 2018 هێزی ده‌ریایی توركیا ڕێیان له كه‌شتییه‌كی گه‌ڕان و پشكنینی كۆمپانیای ئاینی ئیتاڵی كرد، كه له كه‌ناراوه‌كانی قوبڕس به دوای گازی سروشتی ده‌گه‌ڕا، ئه‌مه‌یش وای كرد كه‌سیس تسیبراس سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان داوا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا بكات، گه‌مارۆ و سزا به‌سه‌ر توركیا بسه‌پێنن، به‌هۆی كاره نایاساییه‌كانی له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، یه‌كێتی ئه‌وروپایش تا ئێسته‌یش هیچ هه‌نگاوێكی بۆ سزادانی توركیا نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له ئه‌نكه‌ره ده‌كات و هۆشداری توندی پێ ده‌دات.
له توێژینه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی داهاتووی وزه، كه تیۆدۆرس تساكیرس و سنان ئولگن نووسیویانه باس له‌وه ده‌كه‌ن، دوای گه‌یشتنی توركیا به گازی قوبڕس هه‌ستی به ئارامی و دڵنیایی كردووه، چونكه به ته‌واوی لێی ڕوونه كه ده‌توانێ كۆسپ له‌به‌رده‌م پرۆژه‌ی هه‌نارده‌ی گازی سروشتی له ڕێی ئیسرائیل و قوبڕس و یۆنان بۆ ئه‌وروپا بگرێ، كه دژی توركیا ئه‌و پیلانه داڕێژراوه.
پرۆژه‌ی دروستكردنی بۆڕی گازی سروشتی له ئیسرائیله‌وه بۆ قوبڕس و یۆنان كه بڕی 6.2 ملیار دۆلاری تێ ده‌چێ، ده‌توانێ ساڵانه 20 ملیار مه‌ترسی سێجا گازی سروشتی بگه‌یه‌نێته دوورگه‌ی كریتی یۆنان و له‌وێوه‌یش بۆ ئیتاڵیا و وڵاتانی تری ئه‌وروپا، درێژی بۆڕییه‌كه هه‌زارو 900 كیلۆمه‌تر ده‌بێ و به قووڵایی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌گه‌یه‌نرێته یۆنان و به یه‌كێك له مه‌زنترین و ستراتیجیترین پرۆژه‌كانی سه‌ده‌ی 21 داده‌نرێ و پێویستییه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا بۆ گاز پڕ ده‌كاته‌وه، هه‌ژموون و هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیایش له‌سه‌ر ئه‌وروپا به ڕێ نه‌دان به گه‌شتنی گاز و وزه بۆ ئه‌و وڵاتانه ناهێڵێت.
پرۆژه‌كه هه‌ر ته‌نیا بۆ دژایه‌تی
توركیا و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پێگه‌یه نییه كه به‌هۆی ترانزێتی وزه كه به ناوی خاكی توركیا ده‌ڕوات بۆ ئه‌و وڵاته دروست بووه، به‌ڵكوو به ته‌واوی دژی پلان و پرۆژه‌كانی ڕووسیایشه كه خه‌ریكی دروستكردنی بۆڕی گازی سروشتی نۆرد ستریمه كه به نێو ده‌ریای ڕه‌ش گازی سروشتی ده‌گه‌یه‌نێته توركیا و له‌وێوه‌یش بۆ ئه‌وروپا، كه به‌مشێوه‌یه ڕووسیا ده‌توانێ پێویستی باكور و باشووری ئه‌وروپا بۆ گاز بخاته ده‌ست خۆی و به ته‌واوی هه‌ژموون بخاته سه‌ر یه‌كێتیی ئه‌وروپا، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی ڕۆژئاوای نیگه‌ران كردووه، بۆیه وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك خه‌ریكی پلانی گه‌یاندنی بۆڕی گازی سروشتین به ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌وروپا، كه دوای توركیا، پێشبینی ده‌كرێ ڕووسیایش به توندی دژی ئه‌و هه‌نگاوه بوه‌ستێته‌وه.