جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ركۆماری پێشووی عێراق و سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له تۆمارێكی مێژوویی‌دا په‌كه‌كه به پیلانداڕێژه‌ر داده‌نێ تا توركیا هێچ بكاته سه‌ر خاكی باشووری كوردستان و هاوكات ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه په‌كه‌كه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌دام حوسێن هه‌بووه و هاوكاری له‌لایه‌ن حكوومه‌تی سه‌دام حوسێنه‌وه پێ دراوه.
له تۆمارێكی ڤیدیۆیدا جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌رده‌كه‌وێ كه بۆ كه‌ناڵێكی بیانی باسی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەکەکە" ده‌كات و ده‌ڵێ، په‌كه‌كه زۆر جار دەیەوێت لە رێگەی رۆژنامەنووسانی عێراق و تورکیا هەندێک مەبەستی خۆی بەدی بێنێت بۆ نموونە بە رۆژنامەنووسانی تورکیا دەڵێت ئەوەتا بنکە و بارەگاکانی من لە کوردستانی عێراقە و دەیەوێت بەم کارەی حکوومەتی تورکیا هان بدات هێرش بکاتە سەر خاکی باشووری کوردستان و بیانووی بۆ دروست دەکات و لەهەمان کاتدا پێوەنییەکانی نێوان کوردستانی عێراق و تورکیاش تێکبدات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ئێمە هیچ جۆرە پاڵپشتییەکمان لە حکوومەتی تورکیا وەرنەگرتووە و بە هیچ شێوەیەک لە لایەن تورکیاوە پشتیوانی ناکرێین. ئێمە لە لایەن خەڵکی خۆمان لە کورستان پاڵپشتی دەکرێین و توانا‌مان هەیە رووبەڕووی رژێمی بەعس ببینەوە.
مام جه‌لال هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئێمە کۆمەڵێک بەڵگەمان هەیە کە دەیسەلمێنن پارتی کرێکارانی کوردستان زیاتر لە سێ ساڵە پێوەندییان لە گەڵ حکوومەتی عێراقدا هەیە و لە لایەن سەدام حوسێنەوە پاڵپشتی دەکرێن و هەماهەنگی بەهێزیشیان لە نێوانیاندا هەیە له دژی كوردستانی عێراق.