به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی ھه‌ولێر ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، "سۆران عومه‌ر" به مه‌به‌ست له بازگه‌ی پردێ كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئاسایش دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بێته سه‌ر شاشه‌كان و باس له‌وه بكات ئاسایش رێگری لێ كردووه، به‌ڵام ئه‌مه به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه، ئه‌و خۆی ده‌مانچه‌ی له كارمه‌ندانی ئێمه راكێشاوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، "تاریق نووری" به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی ھه‌ولێر به "وشه"ی راگه‌یاند: ھێزه‌كانی ئاسایش له بازگه‌ی پردێ به ھیچ شێوه‌یه‌ك رێگرییان له "سۆران عومه‌ر" په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌كردووه، به‌ڵام خۆی كه ھاتووه‌ته بازگه‌كه، سنووری یاسا و كارمه‌ندانی ئاسایشی به‌زاندووه و ده‌مانچه‌ی لێ راكێشاون، ئه‌و كاره‌شی بۆ ئه‌وه بووه كه بێته سه‌ر شاشه‌كان و باس له‌وه بكات ئاسایش رێگری لێ كردوون.
زیاتر گوتی، ھێزه‌كانی ئاسایش به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك رێگرییان له سۆران عومه‌ر نه‌كردووه و "عه‌لی حه‌مه‌ساڵح"یش له‌وێ بووه و كێشه‌ی دروست كردووه، دواتریش ھه‌ر خۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی رێگری لێ بكرێت.
د. تاریق نووری ڕوونی كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌مانچه‌ی له هێزه‌كانی ئاسایش ده‌رهێناوه، ئینجا كێشه له نێوانیان ڕووی داوه.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه گرته‌ی ڤیدیۆیی‌یان لا ھه‌یه كه چۆن سۆران عومه‌ر ده‌چێته بازگه و سنووری كارمه‌ندانی ئاسایش ده‌به‌زێنێت و ده‌مانچه‌یان لێ راده‌كێشێت.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم