حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌یه‌ده له‌باره‌ی فڕینی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له هه‌ولێره‌وه بۆ بۆردمانكردنی ته‌ل عه‌لۆی كانتۆنی جزیره، به ناڕاست وه‌سف ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر، سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بڵاوكراوه‌یه‌كدا به‌یاننامه‌كه‌ی په‌یه‌ده ره‌ت ده‌كاته‌وه كه بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كات له بنكه‌ی سه‌ربازی "ئاسمان"ی هه‌ولێره‌وه، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌ك هه‌ستابن بۆ بۆردمانكردنی ناوچه‌ی ته‌ل عه‌لۆی كانتۆنی جزیره.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه، دوێنێ له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به ناوی ده‌سته‌ی به‌رگری و پاراستنی خۆیی، سه‌ر به‌وه‌ی په‌یه‌ده ناوی كانتۆنی جزیره‌ی لێ ناوه، بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئه‌و تۆمه‌ته ده‌داته پاڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوایه ڕۆژی سێی ئه‌م مانگه چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئاسمانی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ستاون و ناوچه‌ی تل عه‌لۆی سه‌ر به جزیره‌یان بۆمباران كردووه".
دزه‌یی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی كانتۆنی جزیره به مایه‌ی پیكه‌نین وه‌سف ده‌كات و به ته‌وسه‌وه ده‌ڵێ، دیاره جه‌ماعه‌تی به‌ناو كانتۆنی جزیره خه‌ونیان بینیوه، ئه‌گه‌ر نا كوا بنكه‌ی سه‌ربازیی ئاسمانی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه".
له كۆتادا گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسانی كانتۆنی جزیره به سه‌رلێشێواو وه‌سف ده‌كات له به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی له‌و شێوه‌یه.