وادەی دامەزراندن درێژ كرایەوە

:: AM:08:52:07/07/2019 ‌
كۆلێژی سەربازی زاخۆ وادەی وەرگرتنی ئارەزوومەندانی خوێندن لەو كۆلێژە درێژ دەكاتەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەكات ئەو مەرجانەی هەیە سەردانیان بكەن.

ئەمڕۆ یەكشەم حەوتی تەمووز، لە ئاگەدارییەكی كۆلێژی سەربازی دووەم/ زاخۆ هاتووە، ئاگەداری هەموو لایەك دەكەینەوە كە لەسەر فەرمانی ڕاگری كۆلیژەكەمان لیوا نەزیر عاسم گۆران، ماوەی ناونووسین و وەرگرتنی قوتابیان درێژ كرایەوە تا ڕێكەوتی (۱٥/ ۸/ ۲۰۱۹)، لەم ماوەیەدا هەر قوتابییەك ئارەزووی هەبێ لە هەر شار و شارۆكە و ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەتوانن پێوەندی بە كۆلێژی سەربازیی دوومی زاخۆ بكەن و ناوی خۆیان تۆمار بكەن.

مەرجەكانی وەرگرتن لە كۆلیژی سەربازی:
۱) قوتابی دەبێت عێراقی بێت و دایك و باوكی عێراقی بن.
۲) پێشتر لەسەر هیچ تاوانێك حوكم نەدرابێت.
۳) هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس یان دیپلۆم یان ئامادەیی بێت.
٤) مەرجەكانی تەمەن بۆ (مەدەنییەكان) بەم شێوەیە دیاری كراوە:

أ. دەرچووانی ئامادەیی و پەیمانگا تەمەنیان لە (۱۸) ساڵ كەمتر نەبیت و لە (۲۲) ساڵ زیاتر نەبێت، واتە (۱/۱/ ۱۹۹۷) تا (۱/۱/ ۲۰۰۱).
ب. دەرچووانی كۆلێژ تەمەنیان لە (۲٥) ساڵ زیاتر نەبێت، واتە (۱ / ۱ / ۱۹۹٤) دروستە.

٥) مەرجەكانی تەمەن بۆ (پێشمەرگەكان) بەم شێوەیە دیاری كراوە:
أ. پێشمەرگەی دەرچووی ئامادەیی یان پەیمانگا، تەمەنی لە (۲٥) ساڵ زیاتر نەبێت واتە لە (۱/۱/ ۱۹۹٤) دروستە.
ب. پێشمەرگەی دەرچووی كۆلێژ، تەمەنی لە (۲۹) ساڵ زیاتر نەبێت واتە لە (۱/۱/ ۱۹۹۱) دروستە.

٦) دەرچووانی ئامادەیی و پەیمانگا دەبێت كۆنمرە (معدل)ـیان لە (٥٥) زیاتر نەبێت.
۷) دەبێت خاوەن ڕەوشتێكی بەرز و جوان و پاك بێت و سۆز و وەفای هەبێت بۆ گەڵ و وڵات و هێزی پێشمەرگە.
۸) باڵای قوتابی لە (۱٦٥ سم) كەمتر نەبێت.
۹) لە هەموو پشكنین و تاقیكردنەوەی توانای جەستەیی تەواو بێت و دەربچێت.
۱۰) هەموو مەرجەكانی تەندروستی و سەڵامەتی تەواو بێت و لە هەموویان دەربچێت.
۱۱) نابێت قوتابی پێشتر لە هیچ كۆلیژێكی سەربازی دەستی لەكار كێشابێتەوە یان فەسڵ كرابێت.
۱۲) نابێت قوتابی خێزانی بیانی هەبێت.

بەڵگەنامەی پێویست بۆ پێشكەشكردن:

۱) ناسنامەی باری شارستانی (ئەسڵی + ٤ كۆپی ڕەنگاوڕەنگ)
۲) ڕەگەزنامەی عێراقی (ئەسڵی + ٤ كۆپی ڕەنگاوڕەنگ)
۳) پسوولەی خۆراك (ئەسڵی + ٤ كۆپی ڕەنگاوڕەنگ)
٤) كارتی زانیاری (ئەسڵی + ٤ كۆپی ڕەنگاوڕەنگ)
٥) پشتگیری نیشتەجێبوون (ئەسڵی + ٤ كۆپی ڕەنگاوڕەنگ)
٦) بڕوانامەی دەرچوون (ئەسڵی + ٤ كۆپی ڕەنگاوڕەنگ)
۷) عقد زواج/ ئەگەر نەبێت هی باوكی بێنیت.
۸) شـــەش وێنەی ڕەنگاوڕەنگ، پشتەوە سپی بێت.
۹) ئەگەر كەسوكاری شەهید بێت، دەبێ پشتگیرییەك لە فەرمانگەی شەهیدان بێنێت.
۱۰) ئەگەر پێشمەرگە بێت، دەبێت پشتگیرییەك لە یەكەی خۆی بێنیت و تێیدا دیار بكات كە پێشمەرگەیە و بەردەوامە لەسەر ئەركی خۆی.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 8765 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌