قایمقامى ناوه‌ندى هه‌ولێر به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ پۆلیسى شاره‌وانى، هه‌ڵمه‌تى لابردنى زیاده‌ڕۆیى شه‌قامه‌كانى شارى هه‌ولێریان ده‌ست پێ كرد و بڕیاریان دا، هه‌ر سه‌رپێچیكارێك چه‌ند جارێك سه‌رپێچییه‌كه‌ى دووباره بكاته‌وه، غه‌رامه‌ى مادى بكرێت.
له چه‌ندان شه‌قامى پارێزگاى هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك هاووڵاتى به‌هۆكارى جۆراوجۆر خه‌ریكى فرۆشتنى میوه و كه‌لوپه‌لى ترن و ئه‌وه‌ش كێشه‌ى هاتوچۆى بۆ هه‌ندێك شه‌قامى پارێزگاكه دروست كردووه.
نه‌به‌ز عه‌بدوالحه‌مید قایمقامى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تێكى لابردنى میوه‌فرۆش و ئه‌و فرۆشیارانه‌یان ده‌ست پێ كردووه كه بوونه‌ته هۆكارێكى ناشیرین بۆ شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانى شارى هه‌ولێر یا كێشه‌ى هاتوچۆیان له‌و شه‌قامانه دروست كردووه.
زیاتر گوتى، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌هاوكارى پۆلیسى شاره‌وانیى هه‌ولێر ده‌ست پێ كراوه و له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا به‌رده‌وام ده‌بێت.
قایمقامى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت راى گه‌یاند، له سنوورى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانیى شه‌ش ئه‌مڕٍۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌ڕێوه چوو كه چه‌ندان كه‌پر و فرۆشیار له شه‌قامه‌كان لا دراون.
له‌باره‌ى سزادانى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ئه‌و سه‌رپێچیكردنه‌وه ده‌گیرێن، نه‌به‌ز عه‌بدوالحه‌مید گوتى، هه‌ركه‌سێك چه‌ند جارێك له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رپێچییانه بگیرێت، ئه‌وه به‌غرامه‌ى مادى به‌بڕى یه‌ك تا پێنج ملیۆن دینار غه‌رامه ده‌كرێت.
پۆلیسى شاره‌وانیى هه‌ولێر چه‌ندان جارى تر هه‌وڵى داوه ئه‌و زێده‌ڕۆیییانه نه‌هێڵێت كه له شه‌قامه‌كانى شارى هه‌ولێردا هه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته نه‌توانراوه كۆنترۆڵ بكرێت.