ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا "ناسا" ئاشكرای كرد، كه‌وچكێكی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ دۆزیوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش پرسی بوونی بوونه‌وه‌رانی تری له بۆشایی گه‌ردوون دووباره ورووژانده‌وه، ئه‌و دۆزینه‌وه‌ش بووه‌ته جێی سه‌رنجی زۆرێك له زاناكانی گه‌ردوونناسی.
وێنه‌ی ئه‌و كه‌وچكه له‌سه‌ر مه‌ریخ له ڕێگه‌ی یه‌كێك له مانگه ده‌ستكرده‌كانی "ناسا" كه به "ناسارۆڤه‌ر" ناسراوه، گیراوه. ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی ئه‌و مانگه ده‌ستكرده كه گواستنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی په‌خشی ڕاسته‌وخۆی سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخه كه به هه‌ساره‌ی سوور ناسراوه.
ئه‌مه دووه‌م كه‌وچكه له‌سه‌ر ڕووی مه‌ریخ ده‌دۆزرێته‌وه، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م كه‌وچكانه هێنده‌ی تر بوونی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كانی له گه‌ردوون خستووه‌ته به‌ر گفتوگۆی چڕی زانایان. جگه‌له‌وه پێشتر ئه‌نگوستیله و ده‌سته‌وانه له‌سه‌ر ڕووی مه‌ریخ دۆزراونه‌ته‌وه و وێنه‌یان گیراوه و نێردراونه‌ته سه‌ر زه‌وی.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی ئه‌و كه‌وچكه له تۆڕی ئه‌پلۆدكردنی ڤیدیۆكان "یوتیوب" ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و خه‌ڵك هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوه‌ی جیاجیا سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ری ده‌خه‌نه ڕوو و زانایانیش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه دروستبوونی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه، له‌و كه‌لوپه‌لانه ده‌چن مرۆڤ به‌كاری ده‌هێنێت، كارێكی ئاسایی نییه و نهێنییه‌كی له پشته‌وه هه‌یه.