بڕیاره ڕۆژى سێشه‌م یه‌كه‌م چالاكى ڕ‌ۆشنبیرى به ئاماده‌بوونى نووسەران و رۆژنامەوانان و دۆستانى کتێب ده‌ست پێ بكات.
به‌پێى ئه‌و ڕاگه‌یاندراوه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه (3660... بیرەوەریی گەنجێکی کوردستانیی ئاشووری لە زیندانەکانی عێراقدا) - (3660... مژكرات شاب كوردستانی ێ‌شوری فی المعتقلات العراقیه) خوێندنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێ.
زیاتر هاتووه، "ئەم کتێبە کە هەریەکەیان نزیکەی ٥٤٠ لاپەڕەن، باس لە بیرەوەرییەکانی گەنجێکی مەسیحیی ئاشووری دەکات کە لە ساڵی ١٩٨٤ پێوەندیی کردووە بە رێکخستنە نهینییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لە سلێمانی، ساڵی ١٩٨٥ پێوەندیی کردووە بە هێزەکانی پێشمەرگەوە و لە هاوینی هەمان ساڵدا لەلایەن ئەمنی سلێمانییەوە گیراوه و ماوەی ١٠ ساڵ زیاتری لە بەندیخانە جیاوازەکانی رژێمی بەعسدا بەسەر بردووە".
كتێبه‌كه ڕووداو و زانیاریی زۆر تایبەتی ئەو ساڵانەی زیندانەکانی ڕژێمی بەعسی تێدایە، هەروەها چەندان وێنەی گرنگی ڕۆژانی بەندیخانەی لەخۆ گرتووە کە تەنیا لەم دوو کتێبەدا دەیبینن.
ڕۆژى سێشه‌م نۆى ته‌مووز، سه‌عات شه‌شى ئێواره، له هۆڵى كۆنفڕانسى هۆتێل ڕۆتاناى شارى هه‌ولێر بڵاو ده‌كرێته‌وه به ئاماده‌بوونى نووسه‌ر و واژوو له‌سه‌ر كتێبه‌كان بۆ ئاماده‌بووان ده‌كات، هاتن به‌پێی كارتی بانگهێشتنامه‌یه بۆ كۆڕه‌كه.
چالاكى دووه‌م له یه‌كێتى نووسه‌رانى كورد - لقى هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونى "ڕامیار مه‌حموود" ڕێوڕه‌سمى ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێبى "به‌عسیزم وه‌ك بكه‌رى مۆدێرینیزم" ئه‌نجامده‌درێت.
ڕێوڕه‌سمه‌كه ڕۆژى سێشه‌م نۆى ته‌مووز، سه‌عات شه‌شى ئێواره ئه‌نجامده‌درێت.