وه‌زاره‌تی به‌رگریی كۆریای باشوور له راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد كۆریای باكور بڕی ٥٠ كیلۆگرام پلۆتۆنیۆمی هه‌یه و ئه‌مه‌ش به‌شی دروستكردنی ١٠ بۆمبی ناوكیی ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆریای باكور ٤٠ كیلۆگرام پلۆتۆنیۆمی هه‌بووه و له‌و ماوه‌یه‌دا ١٠ كیلۆگرام له بڕه‌كه‌ی زیادی كردووه.
له ساڵی ٢٠١٦دا حكوومه‌تی كۆریای باكور كۆمه‌ڵێك مووشه‌كی تاقی كرده‌وه و له به‌رنامه‌شیدایه له ساڵی ٢٠١٧دا جۆره مووشه‌كێك تاقی بكاته‌وه كه ده‌توانێت مه‌ودایه‌كی زۆر دوور ببڕێت و به هۆیه‌وه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر خاكی ئه‌مه‌ریكا دروست بكات.
سه‌رۆكی كۆریای باكور له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ باسی له‌وه كرد دروستكردنی مووشه‌كه‌كه له قۆناغی كۆتادایه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا تاقی ده‌كرێته‌وه.
پێشبینی كراوه له ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوودا ئه‌و وڵاته بتوانێت ببێته خاوه‌نی مووشه‌كی دوورهاوێژ كه توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ناوكی هه‌بێت. جگه له‌مه كۆریای باكور به‌هۆی یورانیۆمی پیتێنراو، توانای بۆ دروستكردنی بۆمبی ناوكی به‌رز بووه‌ته‌وه.