دابه‌شكردنى مووچه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌رده‌وامه و بڕیاره سبه‌ى مووچه‌ى مانگى نیسانى ساڵى 2019ى چه‌ند شوێنێك دابه‌ش بكرێ.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له یه‌كێك له گه‌نجینه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ست "وشه" كه‌وتووه دابه‌شكردنى مووچه له‌مڕۆوه ده‌ستى پێ كردووه و سبه‌ى مووچه‌ى چه‌ند شوێنێك دابه‌ش ده‌كرێ.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، سبه‌ى مووچه‌ى یه‌كه‌ى 70 و یه‌كه‌ى 80ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێ. هاوكات تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێكى تریش دابه‌ش ده‌كرێ و دواتر چاوه‌ڕێى گه‌یشتنى پاره‌كه‌ى به‌غدا ده‌كرێ.
مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان تا ئێسته له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه دابین ده‌كرێ، جیا له داهاتى ناوخۆ و فرۆشتنى نه‌وت، مانگانه بڕێك پاره له به‌غداوه بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه ده‌كرێ.