سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی عێراق له پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا رایان گه‌یاند كه له 14مین رۆژی دووه‌م قۆناغی جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ تا ئێسته، 85%ی به‌ری چه‌پی مووسڵ ئازاد كراوه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆش ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی تری به‌ری چه‌پی شاره‌كه ئازاد كراوه‌ته‌وه.
مه‌حموود سورچی گوته‌بێژ به‌ناوی خۆبه‌خشانی نه‌ینه‌وا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م رای گه‌یاند كه هێزه‌كانی عێراق توانیویانه گه‌ڕه‌كی سدیقی ستراتیجی كۆنترۆڵ بكه‌ن و بگه‌ن به زانكۆی مووسڵ، هه‌روه‌ها هێزه‌كان چوونه‌ته ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی مالییه و سۆمه‌ڕ له باشووری به‌ری چه‌پی مووسڵ.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی عه‌داله و مالییه و سدیق و 7ی نیسان له به‌ری چه‌پی مووسڵ و توانییان گه‌ڕه‌كی 7ی نیسان له قۆڵی باكوری به‌ری چه‌پی مووسڵ كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
لای خۆیه‌وه عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵا فه‌رمانده‌ی كرده‌وه‌گه‌لی "قادموون یا نه‌ینه‌وا" رای گه‌یاند كه هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی 7ی نیسانیان و مالییه‌یان كۆنترۆڵ كردووه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌باح نو‌عمان گوته‌بێژ به‌ناوی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق رای گه‌یاند كه ده‌توانین بڵێین تا ئێسته 80-85%ی به‌ری چه‌پی مووسڵ ئازاد كراوه‌ته‌وه و ته‌نیا چه‌ند گه‌ڕه‌كێك به‌ده‌ستی داعشه‌وه ماوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كان له مووسڵ ئاماژه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی عێراق له هه‌ردوو قۆڵی رۆژهه‌ڵات و باكوری به‌ری چه‌پی شاره‌كه به‌یه‌ك گه‌یشتوونه‌ته‌وه، واته هێزه‌كانی فرقه‌ی 16ی سوپای عێراق له قۆڵی باكور به هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر له قۆڵی رۆژهه‌ڵات به‌یه‌ك گه‌یشتوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای چوونه ناو هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی حه‌دبا و سوككه‌ر كه دوێنێ ئازاد كرایه‌وه.
هێزه هێرشبه‌ره‌كانی عێراق له به‌ری چه‌پی مووسڵ له سێ قۆڵه‌وه جه‌نگی داعش ده‌كه‌ن، له رۆژهه‌ڵات هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر و له باكوریش هێزه‌كانی فرقه‌ی 16 و له باشووری رۆژهه‌ڵاتیش هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ و فرقه‌ی نۆی زریپۆشی سوپا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تری ته‌ناهی رای گه‌یاند كه هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق ئه‌مڕۆ توانیویانه گه‌ڕه‌كی سدیقیش له باكوری مووسڵ ئازاد بكه‌نه‌وه، له‌و كاته‌ی فه‌ریق رائید شاكر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ رای گه‌یاند كه هێزه‌كانی هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی سه‌لام و ساهیروونیان ئازاد كردووه‌ته‌وه.
جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ له 17ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به پاڵپشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ستی پێ كرد و ئێسته هێزه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ناو شاری مووسڵ و زیاتر له 50 گه‌ڕه‌كی ئه‌و ناوچه‌یان ئازاد كردووه‌ته‌وه.