ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نده‌نووسیا ئاشتی هۆشداری و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویستیان به‌ره‌و لووتكه به‌رز كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێشبینیه‌كانی كه‌شناسی و زه‌ویناسی دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی تسۆنامی جارێكی تر ڕوو له كه‌ناراوه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات.
شه‌وی ڕابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 6.9 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر كه‌ناروه‌كانی باكوری دوورگه‌ی سولاویسی ئه‌نده‌نووسیای هه‌ژاند، ئاژانسی جیوفیزیایی
ئه‌نده‌نووسیا دووپاتی كرده‌وه، كه بوومه‌له‌رزه‌كه به قووڵایی 36 كیلۆمه‌تر له ژێره‌وه‌ی ده‌ریا ڕووی داوه.
بوومه‌له‌رزه‌كه به ته‌واوی ناوچه‌كه‌ی هه‌ژاندووه و خه‌ڵكی دوورگه‌كه هه‌ستیان پێ كردووه و له ماڵه‌كانیان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه، به‌شێك له خانوو و باڵه‌خانه‌كانیش زیانیان به‌ركه‌وتووه.
یوسف له‌تیف گوته‌بێژ به ناوی ئاژانسی به‌هاناوه‌چوون و ڕزگاركردن بۆ میدیاكان گوتی، له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو هیچ قوربانییه‌ك نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه زیانی مادییه، ئه‌و زیانانه‌یش زۆرینه‌ی به‌ر شاری ترناتی كه‌وتووه.
له‌باره‌ی زیانه مادییهكانهوه یوسف له‌تیف گوتی، به‌شێكی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی شاری ترناكی كه به دووری 130 كیلۆمه‌تر له چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه دوور بوو، داڕووخاوه. به‌وهۆیه‌وه به په‌له نه‌خۆشه‌كانی لێ براوه‌ته ده‌ره‌وه و له شوێنێكی تر ده‌ست به چاره‌سه‌ر كردنیان كراوه.
له ئه‌نجامی هاتنی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه مه‌ترسی دروستبوونی شه‌پۆلی گه‌وره‌ی ده‌ریا و دروستبوونی لافاو و چه‌ندان بوومه‌له‌رزه‌ی تر ده‌درێ، بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نده‌نووسیا ئاستی ئاماده‌باشی هێزه‌كانی فریاكه‌وتنیان بۆ به‌رزترین پله به‌رزكردووه‌ته‌وه.