مێردین نائیف سه‌عید كه به پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی شارۆكه‌ی ئامێدی ده‌رچوو, له دایكبووی ساڵی 2001ی شاره‌دێی شێلادزێیه و له هه‌موو قۆناخه‌كانی خوێندنیدا پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر قوتابخانه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه، شه‌ش برا و سێ خوشكی هه‌یه و باوكیشی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌یه.
ئه‌و بۆ "وشه" ده‌ڵێت، هیچ كاتێكی دیاریكراوم بۆ خوێندن نه‌بوو و له‌سه‌ر یه‌ك نه‌مده‌خوێند بۆ ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر مێشكی خۆم دروست نه‌كه‌م، به‌ڵام تاقیكردنه‌وه هه‌بووه ته‌نیا سێ سه‌عات نوستوومه له‌به‌ر زۆری بابه‌ته‌كه و قورسی وانه‌كان، بۆ نموونه بابه‌تی بیركاری له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قورس و درێژ بوو، نه‌متوانی باش بخه‌وم و به‌رده‌وام بیرم له‌سه‌ر تاقیكرنه‌وه‌كه بوو, به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كاتی پشوودانیشم هه‌بووه, ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی من ده‌ریخست مرۆڤ زۆر توانای هه‌یه و سه‌ركه‌وتن نزیكی مرۆڤه.
ئه‌و خوێندكاره سه‌ركه‌وتووه حه‌ز ده‌كات له كۆلیژی پزیشكی گشتی بخوێنێت و خه‌ونێكی گه‌وره‌تر و قورستری هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه دوای ته‌واوكردنی پزیشكی گشتی هه‌ر به‌رده‌وام بێت و له كۆتادا ببێت به زانایه‌كی پزیشكی. ئه‌و ئامۆژگاری ئه‌و قوتابیانه ده‌كات كه ده‌رنه‌چوون و پێیان ده‌ڵێت پشت به‌خوا ببه‌ستن و به‌رده‌وام بخوێنن، سه‌رده‌كه‌ون.
رزگار نائیف سه‌عید ئه‌ویش خوێندكاری په‌یمانگه‌ی پترۆڵه كه ده‌كاته برای مێردین، بۆ "وشه" گوتی، "خوشكه‌كه‌م هه‌ر له منداڵییه‌وه سه‌ركه‌وتوو بووه، ئێمه وه‌ك خێزان به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی دڵخۆشین, مێردین كاتێك كه له پۆڵی نۆی ناوه‌ندی بوو، به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی بوو له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای دهۆك له كۆلیژی ئیشك, بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی خوێندكاره زیره‌كه‌كان بزانن، له‌و تاقیكردنه‌وه‌شدا بووه یه‌كه‌م، هه‌رچه‌نده زۆر خۆی ئاماده نه‌كردبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی زۆری نه‌بووه باش بخوێنێت."
وه‌ك برای مێردین خستیه‌ڕوو له‌گه‌ڵ خوێندنه‌كه‌ی هاوكاری خوشكه‌كه‌ی تریشی كردووه له خوێندنی وانه‌كاندا, هه‌ر به‌م هۆیه‌ش خوشكه‌كه‌ی كۆنمره‌ی 70ی له به‌شی زانستی به‌ده‌ست هێناوه, خوشك و برایه‌كی مامۆستان و یه‌كی تریش له كۆلیژی ئه‌ندازیاری ده‌خوێنێت و ئه‌وانی تریش ده‌رچووی ئاماده‌یی و دیپلۆمن.
وشه/ دهۆك- دێژین سدقی