مێژووی ئه‌و كۆمه‌ڵه وێنه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1960ی ستۆدیۆی دیافیلم كه وه‌ك پێشبینی كردنێك بۆ ساڵی 2017 دروست كراون.
هۆكاری گرنگیدانی سۆڤیه‌تییه‌كان له‌و سه‌رده‌مدا به ساڵی 2017، بریتییه له‌وه‌ی كه به‌و ساڵه 100 ساڵ به‌سه‌ر یادی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری به‌لشه‌ڤیكدا تێپه‌ڕ ده‌بێت كه له ساڵی 1917 ئه‌نجام درا.
ئه‌و كۆمه‌ڵه وێنه‌یه كه ناونیشانه‌كه‌یان "له ساڵی 1917دا"یه، كۆمه‌ڵێك داهێنانی پێشكه‌وتوویان تێدا ده‌بینرێت، ئه‌وكات سۆڤیه‌تییه‌كان پێشبینی ئه‌وه‌یان كردووه له ساڵی 2017دا دروست بكرێن، وه‌ك مووشه‌كی تیشكی، رۆبۆت، شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌تۆمی، ته‌كنه‌لۆجیای باشكردنی كه‌شوهه‌وای داڵنی فۆستوك "ئه‌وپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات" و چه‌ندان بابه‌تی زانستیی تر.
یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت له ساڵی 1922 به فه‌رمی دامه‌زرا، ئه‌مه‌ش دوای رووخاندنی رووسیای قه‌یسه‌ری له ساڵی 1917 له رێگه‌ی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر، ناوه فه‌رمییه‌كه‌ی یه‌كێتیی كۆماره سۆسیالیسته‌كانی سۆڤیه‌ت بوو، دوای زیاتر له 70 ساڵ حوكم، له 25ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 1991 هه‌ڵوه‌شایه‌وه و بۆ 15 وڵاتی جیاواز دابه‌ش بوو.