نووسه‌رى كورد جه‌وده‌ت هۆشیار دوایین كتێبى خۆى به ناوى "تراجیدیاى نووسه‌رانى رووس" به زمانى عه‌ره‌بى له دیمه‌شق بڵاو ده‌كاته‌وه.
هه‌فته‌ى رابردوو دوایین كتێبى نووسه‌رى كورد جه‌وده‌ت هۆشیار له‌لایه‌ن خانه‌ى "دار الزمان" له دیمه‌شق و چه‌ند وڵاتێكى تر‌ى عه‌ره‌بى بڵاو كرایه‌وه.
كتێبه‌كه‌ى به ناونیشانى "تراجیدیاى نووسه‌رانى رووس" بڵاو كراوه‌ته‌وه و له 216 لاپه‌ڕه پێكهاتووه، دیزانى به‌رگه‌كه‌ى له‌لایه‌ن جه‌مال ئهبتهح دانراوه، ئه‌م كتێبه باس له ژیان و به‌رهه‌مه‌كانى نووسه‌رانى رووس ده‌كات.
جه‌وده‌ت هۆشیار له پێوه‌ندییه‌كى له‌گه‌ڵ "وشه" راى گه‌یاند، له رۆژانى داهاتوو ئه‌م كتێبه ده‌گاته هه‌ولێر و له كوردستانیش بڵاو ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه پێشتر له ساڵى 2018 له‌لایه‌ن "دار الزمان" كتێبێكى تر‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه، به ناوى "رۆمان له نێوان خه‌یاڵ و واقیعدا" كه ئه‌میشیان به زمانى عه‌ره‌بى بڵاو كراوه‌ته‌وه.
جه‌وده‌ت هۆشیار كه له ساڵى 1942 له هه‌ولێر له دایك بووه، هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى بهكالۆریسه له بوارى ئه‌ندازیاریى، یه‌كێكه له‌و نووسه‌رانه‌ى كورد كه به زمانى عه‌ره‌بى ده‌نووسێ و چه‌ندان كتێبى بڵاو كردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئاستى میدیاى عه‌ره‌بى له بوارى ئه‌ده‌ب و رۆشنبیرى ناسراوه.