ئاوی خواردنه‌وه گرفته به‌رده‌وامه‌كه‌ی سلێمانی
ده‌یان ساڵه شاری سلێمانی كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی هه‌یه و تا ئێسته نه‌توانراوه ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت، ساڵانه‌ش له مانگی ئایاره‌وه كه وه‌رزی گه‌رما ده‌ست پێ ده‌كات، گرفته‌كه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ كۆنی بۆڕییه‌كان و به‌رده‌وام ته‌قینی هێڵه‌كانی ئاو و چاره‌سه‌رنه‌كردنی ڕیشه‌یی بۆ ئه‌م خزمه‌تگوزارییه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ساڵ به‌ساڵ كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه زیاتر ده‌بێت، به‌هۆی زۆربوونی هاوبه‌شه‌كانی ئاو و دروستكردنی كۆڵان و گه‌ڕه‌كی نوێ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێسته نه‌توانراوه ئاو بۆ به‌شێك له گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كانی سلێمانی ڕابكێشرێت.
به‌شی هه‌ره‌زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی ماوه‌ی ده‌یان ساڵ و هه‌ندێكیان زیاتر له 50 ساڵ ده‌بێت تۆڕی ئاویان بۆ ڕاكێشراوه و نه‌گۆڕاون، به‌شێكی تری گرفته‌كه ئه‌وه‌یه كۆنبوونی ئه‌و تۆڕانه‌ی ئاو ساڵانه له وه‌رزی گه‌رما هاووڵاتییان تووشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌كات به‌هۆی ژه‌نگ هه‌ڵهێنان و گۆڕینی ڕه‌نگی ئاوه‌كه بۆ زه‌رد، به‌گشتی هه‌موو گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كانی سلێمانی له هه‌فته‌یه‌كدا دوو ڕۆژ ئاویان بۆ به‌رده‌درێته‌وه و هه‌ندێك جار دوو بۆ چوار سه‌عات ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێ ناوچه‌ی سنووری سلێمانی كه‌مترین ئاویان پێ ده‌درێت له هه‌فته‌یه‌كدا به‌تایبه‌ت سنووری چه‌مچه‌ماڵ.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و سیتی و پڕۆژانه‌ی نیشته‌جێبوون كه دروست ده‌كرێن، هه‌ندێكیان گره‌نتی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه خزمه‌تگوزاری ئاوی خواردنه‌وه‌یان به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئێسته دانیشتووانی گوندی ئه‌ڵمانی له سلێمانی به‌ده‌ست كه‌می و نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه و خراپی كوالێتی ئاو ده‌ناڵێنن و به‌شداربوویه‌كیش ده‌ڵێت، دوو ڕۆژ جارێك ئاویان بۆ هه‌ڵده‌كرێت و جاری وا هه‌یه زیاتر له سێ ڕۆژی پێ ده‌چێت تا بیری ئاویان بۆ هه‌ڵده‌كه‌نن.
محه‌مه‌د ڕه‌سووڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پڕۆژه‌كانی ئاو به‌رده‌وام پێویستیان به چاكسازی و نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه، له ڕابردوودا حكوومه‌ت كاری له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كردووه ئه‌و پڕۆژانه كاری نۆژنكردنهوهیان بۆ بكات به‌تایبه‌ت بۆڕییه‌كانی ئاو و ترومپاكان، به‌رده‌وام شار له فراوانبووندایه و گه‌ڕه‌كی نوێ دروست ده‌كرێن و هاوبه‌شی ئاو زیاتر ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی گوت، سلێمانی كێشه‌ی كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ی نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی ئامێره‌كان و بۆڕی و تۆڕه‌كانی ئاوی هه‌یه، له كۆی 56 په‌مپ كه كاریان هه‌ڵدانی ئاوه له دووكانه‌وه بۆ سلێمانی، ئێسته 26ی كار ده‌كه‌ن و ئه‌و ژماره‌یه‌ش مه‌ترسییان له‌سه‌ره كه ئه‌وانیش خراپ بن، چونكه ئامێری میكانیكی به‌رده‌وام پێویستی به چاكسازی هه‌یه و ده‌بێ خزمه‌ت بكرێن، به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسته بڕوات ئه‌و په‌مپانه‌ش كاریان زۆر نابێت.
هه‌روه‌ها كێشه‌یه‌كی تر كۆنی تۆڕ و بۆڕییه‌كانی ئاوه، به‌شێك له‌و تۆڕانه به‌رگه‌ی 25 ساڵ ده‌گرن، به‌ڵام تێیاندایه زیاتر له‌و ساڵه كار ده‌كات و ئه‌وه‌ش گرفتێكی تره، بۆیه ساڵانه پێویسته چاكسازی له پڕۆژه و بۆڕی و تۆڕه‌كان بكرێت و بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ فه‌راهه‌م بكرێت، گرفتێكی تر پێوه‌سته به هاووڵاتییان و لایه‌نی پێوه‌ندیدار، ئه‌ویش هه‌مان ئه‌و ئاوه‌ی كه بۆ خواردنه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، بۆ باخداری و ئۆتۆمبێل و شتی تر به‌كار ده‌هێنرێت.
"ئێسته به‌شێك له گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كانی سلێمانی وه‌ك هوانه و قوله‌ره‌یسی و مه‌لاداود و خه‌لیفاوا، یان تۆڕی ئاویان بۆ ڕانه‌كێشراوه، یان به نیوه‌چڵ و به‌شێوه‌یه‌كی خراپ بۆیان ڕۆیشتووه، هه‌ر ماڵێك زیاد بكرێت ئاوی خواردنه‌وه نییه". محه‌مه‌د ڕه‌سووڵ وای گوت.
دارا عه‌لی یه‌كێك له به‌شدارانی گوندی ئه‌ڵمانی له سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، خزمه‌تگوزاری له گوندی ئه‌ڵمانی سلێمانی سفره و له‌و ماوه‌یه‌ی كه چووه‌ته ئه‌و گونده، بینیویه‌تی كه دانیشتووانی زیاتر له شه‌ش مانگ ده‌بێ به ده‌ست نه‌بوونی ئاو ده‌ناڵێنن و سه‌رباری ئه‌وه‌ش فێڵیان لێ ده‌كرێت له‌لایه‌ن به‌رپرسی پڕۆژه‌كه‌وه.
"پڕۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه سه‌دان كه‌س تێیدا نیشته‌جێ بوون، به‌ڵام ئاوی خواردنه‌وه‌ی نییه، له كاتێكدا خه‌ریكی خۆشووشتنن ئاو نامێنێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی كه ده‌درێت به دانیشتووانه‌كه بێ كوالێتییه و شیاوی خواردنه‌وه نییه و هیچ كات له كاتی خۆیدا ئاو هه‌ڵناكرێت". دارا عه‌لی وای گوت.
زیاتر خستیه‌ڕوو، به‌گشتی خزمه‌تگوزاری له پڕۆژه‌كه زۆر خراپه، خزمه‌تگوزاری سه‌وزایی له پڕۆژه‌كه‌دا نییه، كاتێك ده‌چنه ناو پڕۆژه‌كه ده‌بینن تا به‌رده‌م "ئێن ئاڕ تی" سه‌وزه و دوای ئه‌وه به‌شی پشته‌وه وه‌ك بیابانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مانگانه 65 هه‌زار دیناریان لێ وه‌رده‌گرن بۆ خزمه‌تگوزاری.
"وشه" له‌گه‌ڵ به‌شێكی دانیشتووانی گوندی ئه‌ڵمانی قسه‌ی كردووه و باسیان له گرفت و كێشه‌كانیان كردووه، داوایان كردووه چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پڕۆژه‌كه‌وه هه‌ر جاره و بیانوویه‌ك و به‌ڵێنێكیان پێ ده‌درێت بۆ چاره‌سه‌ركردن و تا ئێسته‌یش هیچیان نه‌كردووه و به‌م وه‌رزی هاوین و گه‌رمایه بێ ئاو ده‌بن.
ئه‌وان ده‌ڵێن، پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌و جۆره له‌و نرخه به‌رزه‌دا، ده‌بێ خزمه‌تگوزاری ئاوی خواردنه‌وه‌ی 24 سه‌عاتی بێت، به‌ڵام وه‌ك هه‌ر شوێنێكی تر به چه‌ند ڕۆژێك جارێك ئاویان بۆ هه‌ڵده‌كرێت.
"وشه" چه‌ندان جار هه‌وڵی دا پێوه‌ندی به به‌رپرسی به‌شی خزمه‌تگوزارییه‌كان له پڕۆژه‌ی گوندی ئه‌ڵمانی بكات، به‌ڵام وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كانی نه‌دایه‌وه.
وشه/ سلێمانی. هۆشیار عه‌لی