وەزارەتی دارایی ئاگەداری خانەنشینان دەكاتەوە

:: PM:05:19:11/01/2017 ‌


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگەداریی خانەنشینانی شاری هەولێر دەكاتەوە لە ماوەی مانگێك سەردان بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی بكەن.

لە ئاگادارییەكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان وێنەیەكی بۆ "وشە" نێردراوە تیایدا هاتووە، ئاگەداری خانەنشینانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكانی خانەنشینی هەولێر /١ و هەولێر/٢، كە دەكاتە ناو (سەنتەری شاری هەولێر و دەورووبەری)، لە ماوەی (١٥/١/٢٠١٧ تا ١٥/٢/٢٠١٧)، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یەكانی خانەنشینی بكەن.

لە ئاگادارییەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕوون كراوەتەوە ئەم سەردانە بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی (بایۆمەتری) تایبەت بە مووچەكانیان، وە پێویستە ناسنامەی باری شارستانیان (فسفۆری) بێت یان كارتی نیشتیمانیان هەبێت.



وشە - رامیار جەواد