نرخی لیره‌ی توركی به‌رانبه‌ر دۆلار، جارێكی تر دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌شێكی هۆكاره‌كه‌شی بۆ ده‌ركردنی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری توركیاوه.
تا سه‌عات حه‌وتی به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌م، نرخی لیره‌ی توركی بۆ به‌رانبه‌ر به یه‌ك دۆلار به‌م شێوه‌یه بوو: 5.7620 بۆ 5.8245. واته 2% نرخی خۆی له بازاره‌كان دابه‌زی و ترسی ئه‌وه‌یش هه‌یه هێشتا زیاتر بێته خواره‌وه.
پێشبینیكارانی ئابووری وای بۆ ده‌چن، به‌هۆی ده‌ركردنی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی كه پێوه‌ندییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ بازرگانه‌كان هه‌یه، مامه‌ڵه‌ی ئه‌و بازرگانانه بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی خۆیان مامه‌ڵه نه‌كه‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌هۆی بڕیاری ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به كه‌مكردنه‌وه‌ی قازانجی بانكه‌كان، نرخی چه‌كی بانكه حكوومییه‌كان دابه‌زی و ئه‌وه‌ش خۆی مه‌ترسییه‌كی تره ڕووی له ئابووری وڵات كردووه.
ڕۆژی شه‌مووی ڕابردوو، له بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تیی توركیا كه واژووی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی به‌سه‌ره‌وه‌یه، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی توركیا ده‌ركرا و موراد ئۆیساڵ جێگره‌كه‌ی خرایه شوێنی، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو بكرێته‌وه.
له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، ئابووریی توركیا دابه‌زینێكی زۆربی به‌خۆیه‌وه بینیوه كه له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوودا به‌و شێوه‌یه نه‌بووه، هۆكاره‌كانیشی سیاسین و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ هێشتا دابه‌زێت، ئه‌گه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا تێك بچێت، وه‌ك چاوه‌ڕێ ده‌كرێت.
دوای ئه‌وه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له هه‌ڵبژاردنی شاری ئه‌سته‌نبووڵ شكستی هێنا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی حیزبه‌كه ده‌ستی به پاكتاوییهكی تر كرد و له هه‌ڵمه‌ته‌دا تا ئێسته سه‌دانی گرتووه و ده‌یانیشی له شوێنی كاره‌كه‌یان هه‌ڵكه‌ندووه. ده‌ركردنی پارێزگاری بانكی نێوده‌وڵه‌تی كه‌وته ژێر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه.
ڕۆژی 23ی حوزه‌یران، سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ئیسته‌نبووڵ داخران و ده‌ست كرا به جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و ئه‌نجامه‌كان ده‌ریان خست، ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵوو 54%ی ده‌نگه‌كانی هێناوه كه كاندیدی پارتی كۆمارییه و عه‌لی یه‌ڵدرم 45%ی ده‌نگی هێنا، واته به جیاوازیی 775 هه‌زار ده‌نگ، له‌كاتێكدا له هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌مدا جیاوازییه‌كه ته‌نیا 13 هه‌زار بوو كه ڕێژه‌كه‌ی ده‌كاته ته‌نیا چه‌ند پۆینتێك.
له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیستانبۆڵ، 10 ملیۆن و 570 هه‌زار 222 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنیش 31 هه‌زار و 186 سه‌ندووقی بۆ ده‌نگده‌ران له 39 ناوچه‌ی جیاوازی ده‌نگدان، ئاماده‌كرد بوو. لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن سه‌رقاڵی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانه و به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان زیاتر له 85.40%ی ده‌نگده‌ران به‌شدارییان له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان كردووه كه ده‌كاته هه‌شت ملیۆن و 580 هه‌زار و 294 ده‌نگده‌ر.
ئێسته دوو هۆكار هه‌یه بۆ ده‌ركردنی كارمه‌ندانی باڵای حكوومه‌ت، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌ی پێشتره كه تۆمه‌تی لایه‌نگرییه بۆ بزووتنه‌وه‌ی خزمه‌ت كه فه‌تحوڵا گوله‌ن ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات، دووه‌میش به بیانووی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی ده‌كرێ.
مسته‌فا یه‌نیر ئۆغڵوو ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی توركیا، له توویتێكدا نووسیویه‌تی: ئێمه ئیسته‌نبووڵمان دۆڕاند، چونكه بڵندیی ئه‌خلاقمان له‌ده‌ست دا، ده‌توانین خۆمان هه‌ستێنینه‌وه، ئه‌گه‌ر بتوانین ڕه‌خنه له خۆمان بگرین و لاپه‌ڕه‌ی ڕابردوو بسڕینه‌وه و به شێوه‌یه‌كی نوێ ڕوو له داهاتوو بكه‌ین و به ژیرانه خه‌ونی گه‌نجان بخوێنینه‌وه و سه‌روه‌ریی یاسا و مافه‌كان پێشێل نه‌كه‌ین.
ئه‌م توویته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان، گوته‌ی ته‌واوی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داد و گه‌شه‌پێدانه كه هێشتا له حیزبه‌كه‌دا جیا نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕه‌خنه‌یان له هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌رۆكه‌كه‌یانه.
ئابووریی توركیا، به ته‌واوی گرێدراوی هه‌ڵوێست و لایه‌ن و كه‌سه سیاسییه‌كانه، بۆیه هه‌میشه هه‌ڵوێسته‌كان كاریگه‌ریی به‌سه‌ره‌وه دروست ده‌كه‌ن. دۆڕاندنی ئاكه‌په له ئیستانبووڵ، هۆكارێكی داڕمانی لیره بوو، ململانێكه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به كڕینی دژه‌مووشه‌كی ڕووسی، ئه‌ویش هۆكارێكی تره بۆ دابه‌زینی لیره، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و گرێبه‌سته بگاته قۆناغی كۆتایی، واشنتن به‌ڵێنی داوه هه‌موو ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره ڕابگرێت و پێوه‌ندییه‌كانیان هه‌ڵوه‌شێته‌وه، ئه‌مه‌یش ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانێكی ئابووریی خراپی لێ ده‌كرێ.
كۆتایی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2017 میدیاكانی توركیا ڕایان گه‌یاند، ئه‌نكه‌ره و مۆسكۆ دوا واژووی گرێبه‌ستی كڕینی سیستمی مووشه‌كیی S-400 ته‌واو ده‌كه‌ن كه به بڕی دوو ملیار و 500 هه‌زار دۆلار، ڕووسیا چوار سیستمی مووشه‌كیی S-400 به توركیا ده‌فرۆشێ، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌مه‌ریكا خستییه سه‌ر توركیا و هه‌ندێك كێشه كه ڕووسیا دروستی كرد، جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی تا ئێسته دوا كه‌وتووه، وێڕای ئه‌وه‌ی توركیا زۆربه‌ی پاره‌كه‌شی داوه، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن، تا سێ ساڵی تر وه‌ری نه‌گرن.
له ماوه‌ی ساڵانی 2013 تا 2017، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هه‌وڵێكی له‌گه‌ڵ توركیا دا بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی مووشه‌كیی ئێس 400ی ڕووسی نه‌كڕێ، به‌ڵام ئه‌وان سوور بوون له‌سه‌ر واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی توركیا ئه‌و گرێبه‌سته نه‌كات، ئه‌مه‌ریكا ڕازی بوو سیستمی F35ی پێ بفرۆشێ كه به‌هێزترین و گرانترین و پێشكه‌وتووترین سیستمی فڕۆكه‌وانیی سه‌ربازییه له دنیادا.