ئۆتۆمبێلی 2020 دەكەوێتە بازاڕەوە

:: PM:02:35:08/07/2019 ‌

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێگە بە هێنانی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 دەدات، بەمەرجێك ڕێژەی لە %7ـی زیاتری لێ‌ وەردەگیرێت تا 30ـی ئەیلوول.

ئەمڕۆ دووشەم هەشتی تەمووز، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارێكی نوێ بۆ پشكنینی ئۆتۆمبێل دەركراوە لەگەڵ هێنانی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 و ماتۆڕسكیل.

نووسراوەكە واژووی كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی لەسەرە ڕوونكراوەتەوە، لە 1/1/2020ـەوە، هەر ئۆتۆمبێلێك لێدرابێت و ئێرباگی تەقیبێت، لە پشكنینی ئۆتۆمبێل (pvi) دەرناچێت.

بۆ ماتڕۆسكیل پێویستە ئەو شوێنانەی ماتۆڕ چاك دەكەنەوە ماتۆڕسكیلی بێ‌ تابلۆ چاك نەكەنەوە بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن و لەلایەن لیژنەكانی قایمقامییەت بە بڕی 500 هەزار دینار سزای مادی و داخستنیان بۆ دەكرێت.

لەبارەی هێنانی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 تا كاتی هێنانی یاسایی خۆی ڕێژەی لە %7ـی لێ‌ وەردەیگرێت بە زیاتر لە بڕی خۆی.

ڕوونیش كراوەتەوە پێویستە ئەو پێشانگایانەی كاری ئۆتۆمبێلی بێ‌ ساڵیانە دەكەن لەلایەن لیژنە و یەكە ئیدارییەكان كاربكەن بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیەك و پێویستە سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلە بێ‌ ساڵیانانە بگەڕێندرێنەوە سنوورەكان تا گومرگ بكرێن.








وشە - رامیار جەواد