بە کولتوورکردنی خوێندنەوە و بەخشینی کتێب و سازدانی کۆڕ و سمینار بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری تاک و ھاندانی گەنجان بۆ دەرخستنی توانا و بەھرەکانیان، پاشان کردنەوەی پێشانگا و کاری شانۆیی، لەلایەن چەندان گروپ و ڕێکخراو له شارۆكه‌ی دەربەندیخان بە شێوەیەکی خۆبەخشانە بەڕێوە دەچێت و په‌ره‌ی سه‌ندووه.
ئەمڕۆ دووشه‌م هه‌شتی تەمووز، ئەمیرە عەزیز دامەزرێنەری گروپی "کچانی گەرمیان" و "یارانی مێخەک" له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بە "وشە"دا گوتی: ئێمە لە کار و چالاکییەکانمان بەردەوامین و لە کۆمەڵێک ئەندامی چالاک پێک هاتووین، لەلایەن کەسانی بە ئەزموون لەم بوارەدا هاوکاریمان دەکرێت و بەیەکەوە کارەکان دەکەین بۆ ئەوەی خزمەت بە توانای گەنجان بگەیەنین، تا بتوانین گەنج هۆشیار بکەینەوە و ترس و شەرم لە ناخیان دەربهێنین.
زیاتر گوتی: ئەم کار و چالاکییانەی ئێمە تەنیا لە دەربەندیخان نییە بەڵکو لە گەرمیانیشە، بەڵام چالاکییەکانمان لە شارەکانی تر کەمترە، بە خۆشحاڵییەوە کۆڕ‌و سیمینار بەردەوامە و ھەندێک جار لە ماوەی مانگێک، سێ جار کۆڕ و سیمینار ساز کراوە.
گرووپه‌كه‌ی ئه‌میره به‌رده‌وام كتێب ده‌به‌خشن و وه‌ك خۆی باسی ده‌كات، له هه‌ر چالاكییه‌كدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه په‌نجا كتێب ده‌به‌خشن، بۆ ئه‌مه‌ش ئاشكرای ده‌كات، نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و خوێنه‌رانی كتێب هاوكارییان ده‌كه‌ن، بوونه‌ته ڕێخۆشكه‌ر بۆ هاندانی كه‌سانی تر تا ده‌ست به خوێندنه‌وه بكه‌ن و بێنه ناو گرووپه‌كه‌یان.
ئه‌میره بەدەر لەمانە کاری پێشانگای کردووە، وەک خانمێکی دەستڕەنگین خاوەنی سێ پێشانگای تایبەت بە خۆی بووه، هەروەها دامەزرێنەری گروپی کچانی گەرمیان و یارانی مێخەک بووه، کە خاوەنی چەندان پێشانگان لە کاری دەستڕەنگینی لە کەلار و خانەقین و سلێمانی.
وه‌ك خۆی باسی ده‌كات: پێشانگاشمان بردۆتە لادێکان تاوەکو بۆن و بەرامی کولتووری جاران زیندوو ڕابگرین، هەروەها ئامانجی من لە کارەکانم دەرخستنی توانا و بەھرەی گەنجانە بەتایبەت ژنان کە ئەو ترس و شەرمەی ھەیانە نەبێتە ھۆی لە ناوبردنی به‌هره‌كه‌ی ناخیان.
هه‌رچه‌نده ده‌یان كاری خێرخوازیشمان كردووه بەڵام بە شێوەیەکی گشتی زیاتر کار و چالاکییەکانمان بە کولتوورکردنی خوێندنەوە و بەخشینی کتێب و کردنەوەی پێشانگا و ڕێکخستنی کۆڕ و سیمینار دەگرێتەوە.
ده‌ربه‌ندیخان/ گەرمیان گلی