منداڵێك بەهۆی خواردنی خەیار گیانی لە دەست دا

:: PM:03:54:08/07/2019 ‌
منداڵێكی تەمەن یەك ساڵان بەهۆی خواردنی پارچە خەیارێك لە شارۆكەیەكی هەرێمی كوردستان گیان لە دەست دەدات.

ئەمرۆ دووشەم هەشتی تەمووز، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" منداڵێكی تەمەن یەك ساڵ ئێوارەی دوێنێ‌ بەهۆی خواردنی پارچە خەیارێك و مانەوەی لە قوڕگی بە پەلە دەبرێتە نەخۆشخانە و گیان لە دەست دەدات.

سەلیم عەبدوڵا كە هاووڵاتییەكی دانیشتووی شارۆكەی ڕانیە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، " م ، ب "ـی تەمەنی یەك ساڵ بەهۆی خواردنی پارچە خەیارێك ئێوارەی دوێنێ‌ دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاكەوتن گیانی لە دەست داوە.

"وشە" بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پێوەندی بە شۆرش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی ڕانیە كرد، وەڵامی پێوەندییەكەی نەداییەوە.

گیان لە دەست دانی ئەو منداڵە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و هاووڵاتییان نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن.








وشە - رامیار جەواد